ڕووناکیی چییە؟

په‌یجه‌كه‌مان له‌ فه‌یسبووك لایك بكه‌ن:
لایكمان بكه‌ن


ڕووناکیی چییە؟
ڕووناکیی (light) بەشێکی بچووک لە شەبەنگی تیشکی کارۆموگناتیسییە، هەموو تیشکە کارۆموگناتیسییەکان لە بۆشاییدا بە یەک خێرای دەجووڵێن، کە بەرزترین خێرای ناو گەردوونە و زیاتر لەو خێراییە مومکین نییە. تیشکی ڕووناکیی بینراو کۆمەڵەیەکە لە چەند ڕەنگ، کە لە سوورەوە دەست پێدەکات و بە بنەوش کۆتای پێدێت.
سەبارەت بە سروشتی ڕووناکی، هەر لە سەرەتاوە دوو بۆچوون هەبوون:-
یەکەم: ڕووناکی لە تەنۆلکەی وردە پێک هاتووە یان سروشتی سروشتێکی شەپۆلیە، هەموومان شەپۆلەکانی سەر حەوزی ئاومان بینیوە .کە لە کۆمەڵەی بەرزی و نزمی پێک دێت. مەودای دووریی نێوان دوو بەرزیی یان دوو نزمی پێی دەوترێت درێژەشەپۆل، ژمارەی ئەو شەپۆلانەی لە چرکەیکدا دروست دەبن پێی دەوترێت لەرەلەر، هەرچەن ژمارەی لەرەلەرەکان زیاتربێت درێژەشوپۆلەکە کورتر دەبێتەوە.
دووەم: بە پێی فیزیای مۆدێرن، ڕووناکی لە تەنۆلکەی ورد بە ناوی فۆتۆن پێک هاتووە و لەرەلەری بەرزتر واتای فۆتۆنی پڕ وزە دەگەیەنێت: واتە فۆتۆنی سوور وزەیەکی کەمتری هەیە بەڵام فۆتۆنی ڕوونکای شین وزەکەی بەرزترە.
شەبەنگی کارۆموگناتیسیی خۆر تەواوترین جۆری شەبەنگە و دەکرێت هەموو لەرەلەرەکانی تێدا ببینرێت. هەموو مادەکانی گەردون خۆیان شەبەنگی تایبەتی خۆیان هەیە کە وەکوو ناسنامەی مادەەکە وایە.
شەبەنگی خۆر تەواوترین شەپۆلی کارۆموگناتیسییە، ئەم شەبەنگە بەپێی کورتی درێژەشەپۆلەکە لە تیشک گەردونییەکان و تیشکی گاما و تیشکی ئێکس و سەروو بنەوشەی دەستپێدەکات و دوای ڕووناکیی بینراو دەچێت ناوچەی تیشکی کەم لەم شەبەنگە چاوی مرۆڤ دەتوانێت هەستی پێ بکات.
Abdulla hasnani

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق