ڕێسای گومان - Uncertainty Principle
یەکێکە لەگرنگترین بنەماکانی فیزیای ھاوچەرخ ، وە یەکێکیشە لە گرنگترین سیغەکانی بیردۆزی کوانتهمیش ، ئەم ڕێسایە پێشنیازکرا لەلایەن یەکێک لە فیزیازانە ھاوچەرخەکان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیردۆزی کوانتهم ئەویش (ویرنر ھایزنبێرگ)ی ئەڵمانی، گەیشت بەو ڕێسایە لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامە ژمارەکاریانەی پێیگەیشتبوو ، لەژێر تیشکی ئەمەش میکانیکی ماترێکسی دامەزراند کە یەکێکە لە شێوازەکانی بیردۆزی کوانتهم ، وە میکانیکی شەپۆلیش کە داھێنرا لەلایەن زانا (ئیروین شرودنگەر) پاشان ھەردووکیان لە بیردۆزی کوانتهمدا یەکخران لەلایەن زانای بەریتانی ( پۆل دیراک) ەوە. میکانیکی ماترێکس شێوازی کوانتهم دەنوێنێ ، بەڵام میکانیکی شەپۆل شێوازی شەپۆلی دەنوێنێ لە بیردۆزی کوانتهم ، ((سیفەتی گەردی لە ڕێسای گومان جێ بەجێ دەبێت لەسەر ئەلیکترۆنەکان بەوەی ھەرکات وردتر بیت لە دیاریکردنی شوینی ئەلیکترۆن کەمتر وردتر ئەبێت گەورەیەکەی وە بە پێچەوانەشەوە)) . پاشان ئەم ڕێسایە بۆیە بنەمایەکی گشتی. جێبەجێ دەبوو لەسەر ئەو دیاردە فیزیاییانەی بیردۆزی کوانتم لێکی دەداتەوە ، وە بوو بە بنەمایەکیش بۆ فیزیای ھاوچەرخ ، وە پشتیشی پێدەبەسترا بۆ لێکدانەوەی دیاردە نا فیزیاییەکان بە ڕێژەی جیاواز.تا سیغە گشتیەکەی بوو بەوەی دەڵێت (( تا فێربوون بە بڕێکی دیاریکراو زیادبێت ، بە بڕێکی دیاریکراوی تر کەم دەبێت ، وە تا وردی زیاتربێت لە دیاریکردنی حاڵەتێکی دیاریکراو بە بڕێکی تر وردیەکەی کەم دەبێت )) ، وە ھەندێک کەسیتر ویستیان ئەم بنەمایە لە فەلسەفەدا جێبەجێ بکەن ، تا بوو بە یەکێک لە بنەماکانی ژێربێژی ھاوچەرخیش ، ئەم ڕێسایەش بوو بە بنەمایەکی گرنگ دوای ئەوەی ھایزبێرگ بە فیزیاییانە و ماتماتیکیانە سەلماندی ساڵی 1927 ، وە چارەسەر بە فیزیا بویە بنەمایەک بۆ زانای بەناوبانگی ماتماتیکی فەڕەنسی ( مارکێز بیر سیمن دی لابلاس)
ڕێسای گومان - Uncertainty Principle
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق