موفتی پێنجوێنی لە شیعرێکدا دەڵێت :
(یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ )
گه‌وره‌یه‌ك بۆ كه‌س نه‌بێ سێبه‌ری
خۆم بۆ بگێڕم له ده‌وری سه‌ری
به وشكی بۆچی ببمه مه‌یته‌ری
وه‌ختێ ده‌ركه‌وێ هه‌ستم له‌به‌ری
هه‌ر بۆ خۆی دایم هه‌وڵی ژیان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك چاوی له فه‌قیر نه‌بێ
ده‌ربه‌ست ژیانی جوان و پیر نه‌بێ
كه‌س له پوولێكی، ده‌سی گیر نه‌بێ
جه‌رگی بۆ میلله‌ت وێنه‌ی قیڕ نه‌بێ
مێمڵ به ماڵ و دوژمن به جان نه‌بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك دایم خه‌مخوارت نه‌بێ
مه‌رهه‌می ئێش و ئازارت نه‌بێ
جێگای ته‌نگانه و هاوارت نه‌بێ
حه‌كیمی جه‌سته‌ی بیمارت نه‌بێ
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی خاكی ئێران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك چاكتر له باب نه‌بێ بۆت
ڕزگارت نه‌كا له به‌ند و له كۆت
جارێ نه‌پرسێ هاوار و ڕۆڕۆت
كه‌ڵكێكی نه‌بێ بۆ منداڵ و خۆت
ڕه‌نجی هه‌ر بۆ خۆی، بۆ به‌رگ و نان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك وه‌ك خۆی نه‌ڕوانێته من
خۆی پڵاوخۆر بێ و من نانی هه‌رزن
سه‌رباقی ئه‌وه‌ش تاڵان و كوشتن
ڕیشه‌ی سه‌ربه‌ستیم ده‌ربێنێ له بن
هه‌ر خۆی قه‌ڵه‌وكا و شان و مل پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك سه‌رم به‌رده‌بازی بێ
جه‌رگم نێچیری چنگی بازی بێ
به سه‌رما تانجیی ده‌رگای نازی بێ
نه‌شبینم جارێ دڵنه‌وازی بێ
ڕه‌فتاری باشی ئێش و سووتان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ژینی به خوێنمژین بێ
زیاده‌نانی خۆی به نانبڕین بێ
هێنده بێ ڕه‌حم و ویژدان و دین بێ
عاله‌م له جه‌وری دڵ پڕ برین بێ
ڕۆژ به ڕۆژ باری ده‌ردی گران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك نیوه‌ی له ڕه‌نجی ساڵت
بسێنێ له ده‌س خۆت و ماڵت
هێشتا به‌زه‌یی نه‌یه به حاڵت
به دار و به شه‌ق بشكێنێ باڵت
چاویشی له ده‌س شوان و سه‌پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ساتێ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و
ئارامم نه‌بێ بێ خۆراك و خه‌و
پاسه‌وانی بم به ڕۆژ و به شه‌و
جوێن و شه‌قیش بێ، به‌راته‌كه‌ی ئه‌و
ئه‌گه‌ر شۆره‌تی وه‌ك سلێمان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ئێش و نۆشێكی نه‌بێ
ڕوویه‌كی خۆش و گه‌شێكی نه‌بێ
بۆ حاڵی بچووك هۆشێكی نه‌بێ
دڵێكی گه‌رم و جۆشێكی نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ئه‌سكه‌نده‌ری شاهی جیهان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك له‌له‌ی مناڵه‌كه‌ی بم
خۆڵڕێژی حه‌وش و ناو ماڵه‌كه‌ی بم
پێشمه‌رگه‌ی خۆی و هی خاڵه‌كه‌ی بم
بێبه‌ش له نان و چا تاڵه‌كه‌ی بم
ئه‌گه‌ر ڕۆسته‌می مازه‌ندران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق