په‌یجه‌كه‌مان له فه‌یسبووك لایك بكه‌ن:
........................................
٥ نهێنیترین شوێنه سه‌ربازییه‌كان :-
١- گۆرا یامانتاو (ڕووسیا) یامانتاو به‌رزترین شاخه له به‌شی باكور كه به شاخێكی خراپ ناو ده‌برێت ، كه له ساڵی ١٩٩٠ چه‌ند كارێكی حوكمه‌تی ڕووسی له‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن مانگه ده‌ست كرده‌كانه‌وه بینرا ! هه‌روه‌ها جێی باسیشه كه حوكمه‌تی ڕووسی هه‌رگیز به‌رپرسیارێتی ئه‌م ناوچه‌یه ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی ! باشه ئه‌بێت چی بێت ؟ ئه‌مه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نهێنییه ، كه ده‌وترێت سه‌رچاوه‌كانی ئه‌تۆمی تێدا په‌ره پێده‌درێت و درووست ده‌كرێت ! به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه له‌وه‌ش زیاتره ، كه له به‌رزایی چیاكه چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی تێدا جێگیر كراوه و له ئاماده. باشی دایه بۆ ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك . كه ئه‌م چه‌كه ئه‌تۆمییانه‌ی كه لێره‌دان به ته‌واوه‌تی هه‌موو ناوچه‌كه ئه‌سووتێنێ و كاولی ده‌كات !
لایكمان بكه‌ن

٢- سانیا به‌یس (چین) كه یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه به‌ناو بانگه‌كانی وڵاتی چین به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها نین له‌م دوورگه‌یه ! كه له ژێر زه‌وییه‌وه و به‌شێوه‌ی تونێلێكی زۆر قووڵ درووست كراوه ٢٠ چه‌كی ئه‌تۆمی و كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی زۆر په‌ره‌سه‌ندووی تێدایه ! كه له به‌شی باكوری ده‌ریای چین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تووند پارێزگاری لێده‌كرێت ! كه چه‌ند جارێك تاقیكردنه‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌م ده‌ریایه‌دا بینراوه به ده‌گمه‌ن . و هه‌روه‌ها به پێی چه‌ند دزه پێكراوێك به كۆی گشتی ٩٢ ڕۆكێتی ئه‌تۆمی تێدایه كه ١٢ دانه‌یان له جۆری (JL-2) و له داهاتوودا ده‌توانێت چه‌ندین فڕۆكه‌و چه‌كی پێشكه‌وتووی تێدا هه‌ڵ بگیرێت .
٣- پۆرتۆن داون (به‌ریتانیا) كه كه‌وتۆته ویڵتشایر له به‌ریتانیا كه له نێوان ساڵانی ١٩٤٥-١٩٨٩ زیاتر له ٣٤٠٠ كه‌س تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرا له‌م ناوچه‌یه ، كاتێك كه تاقیكردنه‌وه كیمییایه‌كه كرا زۆربه‌ی كوێر بوون ! و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئیبۆلا دۆزرایه‌وه له ئه‌ورووپا . هه‌روه‌ها چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌یر له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان ده‌كرا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیڤلوشن !
٤- پاین گاپ (ئوستورالیا) كه له لایه‌ن حوكمه‌تی ئه‌مریكی و ئوستوڕالی درووست كراوه و نهۆمی ژێر زه‌مینیشی هه‌یه ! كه زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه كه مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا سیخوڕن به‌سه‌ر ناوچه‌كانی چین-ڕووسیا-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئوستوڕالیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات . له‌م ناوچه‌یه فڕینی فڕۆكه له دووری ٥ میله‌وه قه‌ده‌غه‌یه ، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر هێچ ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی و به‌ڵگه‌یه‌كی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ! شێوه جوگرافیه‌كه‌ی وا هه‌ڵكه‌وتووه كه له‌نێوان به‌رز و نزمی دایه و له هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو دووره و هیچ كه‌ناڵێكی ئاوی بۆ ناگوێزرێته‌وه ! و چه‌ند درۆنێكی بچووك واته فڕۆكه‌ی بچووك به به‌رده‌وامی چاودێری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن .
٥- ناوچه‌ی دۆگوه‌ی (ئه‌مریكا) دوو مانگ دوای ئه‌وه‌ی كه یابانیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ربه‌ندی پێرڵ ناوچه‌ی دۆگوه‌ی دامه‌زرا ، له ژێر سه‌ركردایه‌تی فرانكلین ڕۆسڤێلت . كه ناوچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی هێنده‌ی دوورگه‌یه‌كی ئاسایی داگیر كردووه ! له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ست كرا به تاقیكردنه‌وه بایلۆجی و كیمییایه‌كان كه گه‌وره‌ترین نهێنی سووپایه ، و پاشان فڕۆكه‌خانه‌ی تێدا درووست كرا‌و و ناوێكی نوێ بۆ نهێنیه‌كی زۆر ! كه ناونرا (ناوچه‌ی ٥١ ) پڕنهێنیترین ناوچه‌ی سه‌ر زه‌وی ! كه به‌شێوه‌یه‌ك بیناو ته‌لارسازی تێدا كرا كه مرۆڤ به چه‌ندین ساڵی تر پێی ده‌گات ! بۆیه ئه‌مریكا چه‌ند گووندێكی ئه‌ڵمانیا و یابانی كاول كرد به‌و چه‌كانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رهه‌م هێنرابوو .
به هه‌رحاڵ ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند دێڕێك كۆتایی نایه ....
به هه‌رحاڵ ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند دێڕێك كۆتایی نایه ....
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق