کۆبوونەوەی سیخوڕەکان لە ڕۆژهەڵات.!.

کۆبوونەوەی سیخوڕەکان لە ڕۆژهەڵات.!.
دژی یەکێتی سۆڤیەت
.
لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کەشەڕی سارد لە نێوان هەردوو وڵاتی زلهێز سۆڤیەت و ئەمەریکا ئەو کاتە دنیا یەکجار دژواربوو،بەڵام لەو دەمانەدا یەکێتی سۆڤیەت دەستی خۆی وەشاند و فڕۆکەیەکی دروست کرد بەناوی مێک ۲۱،ئەم فڕۆکەیە زۆر لایەی شاراوەی هەبوو،کەوڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی ئەو نهێنیەنەیان نەدەزانی بەڵام زانرابوو ئەو فڕۆکەیە خێراییەکەی زۆرە لە سەعاتێکدا و لەبازنەی داخراوی درێژی ٥۰۰ کم، دەتوانێت ۲۰٦۲ کم ببڕێت، وە لە بازنەی کراوی درێژی ۱۰۰کم دەتوانێت خێرایی بگانە ۲۳۷٥کم لەیەک سەعاتدا،ئەو خێراییشە دوو ئەوەندەی فڕۆکەی سکای هۆکە،فڕۆکەی ڤانتۆمیش خێراییەکەی تەنها ۱٤۰۰کم بوو لە سەعاتێکدا،وە فڕۆکەی مێک ۲۱ زۆر زیرەکانە دروستکرابوو،ئەویش پانی باڵەکانی تەنها ۷٦۰سم بوو،جەستەکەشی ۱٦,۷٥ مەتڕ درێژبوو،ئەم فڕۆکەیە زۆر بەهێز بوو نە ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئینگلتەرا لەم شتانەیان نەبوو،ئەم فڕۆکەیە ببووە دڕندەیەک و ترسێنەرێکی
دیزان کەوای لە وڵاتان کرد بیری نازیەکانیان بکەوێتەوە بە شێوازێکی ترسناکتر،
بەڵام لەوە ترسناکتر ئەوە بوو سۆڤیەت ئەم فڕۆکەیەی دابوو بە میسر و سووریا و عێراق کە ئەمە زۆر زۆر خراپ بوو بۆ ئیسرائیل هەربۆیە ئیسرائیل و ئەمەریکا لە کۆششکردن بوون بۆ زانینی نهێنیەکانی و دیزاینەکەی.
بۆ بەدەستهێنانی ئیسرائیل لە ۱۹٦۱ جاسوسێکی میسری بەژاد ئەرمەنیان بەناوی (جان لیۆن تۆماس) گرتبوو،ئەویش گیرا و دانی بەهەموو شتێکدانا کە بەرامبەر پارەیەکی خەیاڵاوی کردوویەتی،وە فڕۆکەوانێکی میسریشی بە ملیونێک دۆلار ڕازی کردووە فڕۆکەکەی بۆ بباتە ئیسرائیل،بەڵام کارەکەی سەری نەگرتوە وە دوایش لەسێدارەیان دا .
ئیسرائیل بیریشی لەوەکردەوە کە فڕۆکەیەی مێک ۲۱ وا لێبکەن لە ئیسرائیل بنیشێتەوە بەڵام پەسەند نەکرا چونکە فڕۆکەکانی ئیسرائیل خێرانین لەچاو ئەو
بۆیە بیریان لەوەکردەوە کە کەسێکی عەرەب فڕۆکەکە بفرێنێتە ناو ئیسرائیل ئەمەش ڕێژەی سەرگرتنی %25 بوو بۆیە باش دەرکەوت و قبووڵیان کرد.
چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێئەکا:
لەشەوێکی بەجۆشی هاوینی کۆتایی ۱۹٦٤ گەشتیارێکی عێراقی هاتە پاریس،ئەو شەوە لە دیسکۆیەک کچێکی زۆر زۆر جوان ئەبینێ کچەکە بەناز و مەکری شێتی ئەکا بەلەنجە و لاردێتە لای
ئەم کچە لە ڕاستیدا جوولەکەیە بەڵام ئەوکاتە قەت جوولەکە ناسنامەی نەدەدرکاند،کچەکە خۆی بە فەڕەنسی ناساند،عێراقیەکە دڵی خۆی کردەوە و وتی:ئێمەی عێراقی ڕقمان لە حوکمەتە و زۆر بێزارین،کچەکەش بەنازەوە ئەڵێ: دەنا یەکجارواش نیە باوەڕ ناکەم وابن،عێراقیەکە توڕە ئەبێ و ئەڵێ چۆن بێزارنین من برادەری خۆم هەیە ئامادەیە فڕۆکەی مێک ۲۱ی سۆڤیەتی ڕادەستی ئیسرائیل بکا
کچەکە ئەڵێ واتە چۆن وایە! عێراقیەکە ئەڵێ وایە
کچەکە بەنازەوە ئەڵێ ئەزانی من و کچێکی ڕەفیقم حەزمان لە جەوی خۆرهەڵاتە کە خۆش ئەبوو گەر 
ئێمە و ئەو ڕەفیقەت تۆزێ ڕابوێرین عێراقیەکەش ئەڵێ بەسەرچاو هەر هاتیت تەلەفونمان بۆ بکە من لەدەرەوەی بەغدا ئەژیم ئەمەش ڕەقەمی برادەرەکەم
ناوی جۆزیفە،کچەکە ڕێک بابەتەکەی گۆڕی بۆی هەست نەکا،ڕێک بەیانی ئەچێتە سەرکارەکەی لە باوێزخانەی ئیسرائیل لەوێ دیمانەی نوێنەری مۆساد ئەکا،بەڵام عێراقیەکە لەو هۆتێلە ئەڕوا کچەکەش غەمبار ئەبی،لەو دەمانە نوێنەری مۆساد ڕاپۆرتێک بەرزئەکاتەوە بۆ سەرکردایەتی خۆی لە ئەلتەئیب،لە ئەلتەئیب مائیر ئامیت وەک ڕاپۆرتێکی ئاسایی ئەیبینێ بەڵام کە وشەی مێک و ژمارە ۲۱ ئەبینێ سەرسا ئەبێ،ئەویش خێرا ڕاپۆرتێک ڕێک ئەخا و؛ئەڵێ ئەو فڕۆکە سۆڤیەتیەی؛خەونمان پێوە ئەبینی هاتوەتە بەردەستمان،ئەو کە لە ۲٥ی مارسی ۱۹٦٤ ئەو پۆستەی وەرگرتوە تا ئێستا نێچیری واینەبینیوە،ئەوان،جەختیان لەوە ئەکردەوە کە ئەبێ نهێنیەکان لەعەرب بسەنن،چونکە لەگەڵ سۆڤیەت و دەزگای سیخوڕی KGB پێیان نەدەکرا،
سۆڤیەت بەشەرتێک ئەو فڕۆکەی دابووە عەرەب کە نهێنیەکان ئاشکرا نەکەن بەپێی پەیمانی وارشوو
بڕیاریان دابوو کە فڕۆکەوانەکەش جێی متمانەبێ وە هەرگیزیش ئافرەت و سێکس و پارە کار تێنەکا و وەفای تەواوی بۆ دەوڵەت هەبێ،سۆڤیەت نەیدەویس هیچ لەسەر فڕۆکەکەی بزانن،
مۆسادیش ئەو فڕۆکەی ئەویست بەهەرشێوەیەک بێ
سەرۆکی مۆساد لەماوەی ۲٤سەعات داوای ڕاپۆرتی لەسەر ئەو فڕۆکەوانە جۆزێف کردبوو،نەشی دەویست بەسیخوڕەکانی لە عێراق بڵێ بەدوای بچن چونکە دەبووە کێشە،بۆیە دەبووایە کەسێکیان بەکرێبگرتایە و ڕەوانەی بەغدای بکەن،وەئەو کەسەشی ئەچێتە بەغدا ئەگەری ئاشکرابوونی زۆرترە له سەرکەوتنی،بۆیە ئامیت وتی:دۆزینەوەی نهێنیەکانی فڕۆکەکە لە گیان یەک یان سەد کەسیش گرنگترە،دوای گەڕانێک کەسەکەیان دۆزیەوە ناوی یوسف منصور بوو،ئەم پیاوە جوولەکەیەکی بەنەژاد عەرەب بوو،شارەزای لەسەر فڕۆکە هەبوو،بڕوانامەی دراساتی عەربی لە زانکۆی قدس وەرگرتبوو،ئەم گونجاو وە هیچیشی لەسەر مۆساد نەئەزانی بۆیە ئاشکرابوونیشی گرنگ نەبوو،
ئامیت لەگەڵ ئەو کۆبووەیەوە و باسی جۆزیفی بۆ کرد و زانیاریەکانی مۆسادی لەسەری پێووت وتیشی هەموو ئاسانکاریەکت ئەکەین،وە هەموو ئەگەرە ترسناکەکانیشی پێووت،
چەند ساڵێک بوو مۆساد لەئەوروپا کۆمپانیایەکی کەلوپەلی کارەبای و تەندروستی هەبوو،مەبەست لەوەش کڕین و فڕۆشتنە لەگەڵ عەرەب وە پارەکەشی ئەچووە خزمەتی مۆساد کەسەکانیش هەموی بەریتانی و فەڕەنسی و ئەڵمانی بوون،مۆساد ئەیزانی گەر ئاشکرا بێت زۆر خراپەبۆیان وەسەریش بگرێ زۆر باش ئەبێ بۆیان،یوسف بەئەرکەکەی ئەچێتە بەغدا و لەگەڵ چەند کەسێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی دەزگای سیخوڕی عێڕاق خۆی خەریک بەکاری بازرگانی کەلوپەل ئەکا،وە لەهۆتێلی بەغدا لە شەقامی سعدون دابەزیبوو،لەوێ تەلەفوون بۆ جۆزێف ‌ئەکا ئەڵێ تۆ جۆزێفی ئەڵێ نا ئەڵێ من هاتووم باسی کاڵاکان بکەم خۆ،تێئەگەی،جۆزێفیش ئەڵێ تۆ ئەوەی دیمانەت لەگەڵ هاوڕێکەم هەبوو،لەچایخانەیەک یەک ئەبینن ئەم جۆزێفەق خۆی جوولەکەیە! بەڵام شاردوویەتیەوە بەپارەیەکی زۆر ڕازی ئەبێ پارەکەش مۆساد و سی ئای ئەی دابینی ئەکەن جۆزێف ئەڵێ ئەبێ خێزانەکەشم ببنە ئیسرائیل،چونکە کاڵاکە زۆر گرانە،مۆساد لەکۆبوونەوەکەیان: گەر ئێمە فڕۆکەکە بەدەست بێنین ئەوروپی و ئەمەریکی ڕێزمان ئەگرن لەبواری سیخوڕی بۆ داهاتوومان گرنگە، زۆر سەرتان نایەشێنم بابەتەکەم بۆتان کورت کردووەتەوە:
کارەکە ئاوابوو: دەستەی یەکەم ئاوابوو یوسف منصور شارەزای لاسلکی ئەبووایە لەبەغدابووایە بۆی پەیوەندی بەبنەماڵەی جۆزێفەوە بێ،
دەستەی دووەمیش چوار،نەفەر لە بەغدا بوون بۆ چاودێری دەستەی یەکەم بکات،دەستەی سێیەمیش سێکەس بوون کە ئاودیوی بەغدا کرابوون بۆ چاودێری ماڵی فرۆکەوانەکە بۆی بزانن ئایا جۆزێف ڕازی کردووە،دەستەی چوارەمیش شەش کەس بوون ئەندامی موخەباراتی سەربازی بوون ئەوانە بەیارمەتی دەزگای سیخوڕی ئێرانی ساڤاک لە کوردستان ئەمانەوە،ئەوە دەستەیە لەگەڵ کوردەکان هاوکاربوون بۆ دەرچواندنی خێزانەکە،
هەر بۆ ئەمەش تیمێکی دیبلۆماسی ڕەوانەی تورکیا و ئەمەریکا کران،بۆ گەیشتنی فڕۆکەکە تورکیا و ئەمەریکا و ئێران و ئسرائیل هاوکاربوون،
بۆی فڕۆکەوانەکە تەواو کۆنترۆڵ بکەن لەگەڵ کچێکی ئەمەریکی گەیشتنە پاریس دوای شەوێکی ڕابواردن کۆنترۆڵیانکرد،ئەویش وێنەیان گرتبوو گەر پەشیمان بێتەوە دەیدەنە دەزگای عێراقی ڕێک سێدارە ئەیەن،دوای چەندین ئامادەکاری تر،
لە پانزەی ئۆگەستی ۱۹٦٦ دەستکرا بەجێبەجێکردنی پلانەکە فڕۆکەکە بەیانی هەڵسا بە ئاسایی لە باکوری عێراق لەبندابوو،هەر گەیشتە ئاسمان،بەبێ ئاگاداری دەزگا ڕووسیەکان بەرو تورکیا ڕۆشت لەوێ دەستەیەک فڕۆکەی ڤانتۆمی ئەمەریکی پێشوازیانکرد لە بنکەیەکی نهێنی ئەمەریکا نیشتەوە و سوتەمەی تێکرا و برایە ئیسرائیل و ئەمەریکا،لەورۆژەوە لەنهێنی فڕۆکەکە تێگەیشتن و لە ساڵی ۱۹٦۷ ئیسرائیل گورزی کوشندەی دا لە هەریەکە لە میسر و سوریا و ئوردن....

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق