ژیاننامهی بێغەمبەر محمەد ( ﷺ )
.
پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی محەمەد كوڕی عەبدوڵای كوڕی عەبدولموتەلیبە له هۆزی (قوڕەیش)ە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له رۆژی دووشەممه له مانگی (12)ی (ربیع الاول) له ساڵی (571) میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مككەی پیرۆز ) له ماڵی (ئەبوتالیب) له دایك بوو.
.
دایكی پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی ( ئامینەی) كچی ( وەهبە) . باوكی پێغەمبەر محەمەد لە كاتی دەرچوونی بەمەبەستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووە و لەشاری مەدینەی منەورە نێژراوە كە ئەو كات محەمەد ( ﷺ ) له سكی دایكی دابووە . پێغەمبەر لە تەمەنی (6) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووە و ئەركی بەخێوكردنی بە (عبدولموتەلیبی) باپیری سپێردراوە.
.
پێغەمبەر لە تەمەنی (8) ساڵیدا بوو كاتێك باپیری وەفاتی كرد و چووە لای مامی (ئەبوتالیب) . پێغەمبەر ( ﷺ ) له تەمەنی (25) ساڵیدا یەكەمین ژنی هێناوە كە ناوی (خەدیجە)بوو.
.
پێغەمبهر ( ﷺ ) (3) كوڕی لە خەدیجە هەبوو به ناوەكانی ( قاسم و عەبدوڵا و ئیبراهیم) بەڵام هەرسێكیان به منداڵی مردوون . هەروەها پێغەمبەر ( ﷺ ) (4) كچی هه بوو بەناوەكانی (زەینب و روقیە و ئوم كەلسوم و فاتیمە) . پێغەمبەر ( ﷺ ) دووازدە مامی هەبووە بەڵام تەنها (ئیمامی حەمزە و ئیمامی عباس موسڵمان بوون)، هەروەها (6) پوری هەبووە كە له خوشكی باوكی بوون بەڵام تەنها ( صفیە) موسلمان بوو . پێغەمبەر ( ﷺ ) بە ( الصادق الا مین) به راستگۆی و دەست پاكی ناسرابوو .
.
له تەمەنی (40) ساڵیدا له شاری (مەككە ) له ئەشكەوتی ( حیراء ) له (17)ی رەمەزانی پیروز له رۆژی دووشەممه خوای گەورە پەیامی بۆ نارد و بوو به پێغەمبەر . سێ ساڵ بانگەوازی ئاینی ئیسلام به نهێنی بوو دواتر خودای گەورە فەرمانی دا كه بانگەوازی بۆ ئاینی ئیسلام بە ئاشكرا بكرێت . ساڵی (10) پێغەمبەرایەتی ناونرا ساڵی ماتەمی (عام الحزن) به هۆی مردنی ( ابوتالیب) و (خدیجە )ی خێزانی و هەر لەم ساڵەش چوو بۆ (تائیف) بۆ بڵاو كردنەوەی ئاینی ئیسلام . (1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچكردنی بۆ (مەدینە ) له (27) مانگی (رەجەب) له بەشێكی شەو له شاری (مككە) وە چووە (المسجد الاقصی) لەوێ بەرز بۆوە بۆ ئاسمانەكان (كه ئەم شەوە پێی دەگوترێ (الیل اسراء والمعراج ) هەر لەم شەوەش له ئاسماندا (نوێژ لەسەر موسڵمانان فەرز كرا) .
.
پێغەمبەر ( ﷺ ) (13) ساڵ لەشاری (مەکكە) مایەوە لەپاشان كۆچی كرد بوشاری مەدینە. لەساڵی(8)ی كۆچیی لە(20)ی مانگی رەمەزان رۆژی هەینی فەتحی شاری مەككەی كرد . پێغەمبەر ( ﷺ ) لە(27) غەزادا بەشداری كردووە، ماوەی پێغەمبەرایەتی كردنی محەمەد ( ﷺ ) (23) ساڵ بووە و لەساڵی (11)ی كۆچی لە(12)ی ربیع الاول روژی دووشەممە لەتەمەنی (63) ساڵیدا لەشاری مەدینەی پیرۆز پێغەمبەر كۆچی دوایی كردوو هەر لەمەدینە لەناو مزگەوتەكەی خۆیی نێژراوە .
.
یەكێك لەكارەكانی بێغەمبەر ( ﷺ ) رزگاركردنی مرۆڤایەتی بوو لەبێ بڕوایی و كۆیلایەتی بەرەو بڕوا هێنان بەتاكو تەنیایی خوا و بەندایەتی . هەندی لەرەوشتە بەرزەكانی بێغەمبەر ( ﷺ ) (راستگۆیی، دەست پاكی، دەم پاكی، دڵ پاكی، روخۆشی، ئازایەتی، تێكۆشەری، بەخشندەیی، میهرەبانی، ئارامی، لێبوردەیی، نەرموونیانی، بە بەڵێنی، بەوەفایی، خۆنەویستی)

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق