ڕۆمانی کوخەکەی مام تۆم کە جیهانی گۆڕی
تایبەت بە پەیجی زانستی مرۆڤەکان
لەلایەن ئەدمین[#Binyamin]
ڕۆمانی [کوخەکەی مام تۆم]ی هارییت بیتشەر ستاو گوزارشت لە مەسەلەی ئازادی کۆیلەکانی ئەمریکا دەکات وە هێندە کاریگەر بووە، بووەتە هۆکاری شەڕی ناو خۆی ئەو وڵاتە.
هیچ شتێ هێندەی ئەدەب گونجاو نەبووە بۆ باسکردنی ئەو کۆیلە ڕەش پێستانەی وەکو ئاژەڵ فرۆشراون و دەستاو دەسیان پێ کراوە، ڕۆمانی ئەو خانمە نوسەرە بووە هۆی گۆڕینی مێژووی ئەمریکا لە سامانی ئەدەبیاتی وڵاتەکەو سەرجەم جیهاندا بووە یەکێک لە ڕۆمانە هەرە بەناوبانگەکان.
کوخەکەی مام تۆم، وێنەی ڕەشپێستەکانی ئەمریکای کێشاوە بەر لە شەڕی ناوخۆ، هەر بۆیە کاریگەری لەسەر هزرو دەروونی خوێنەرانی هەبووەو ڕای گشتی خەڵکی ئەمریکای بەرامبەر زوڵمو زۆری دژ بە ڕەشپێستەکان هەژاندووە، پاشانیش جەنگی ئازادکردنی کۆیلەکانی لە ساڵی ۱٨٦۱ داو سەرکەوتنی ویلایەتەکانی باکوور بەسەر ویلایەتەکانی باشووردای بەدوادا هاتووە.
ئەم ڕۆمان، هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا دەنگی داوەتەوەو چاپ لە دوای چاپی دووبارەکراوتەوە و مانگ لە دوای مانگ وەرگێڕانی تری بۆ کراوە، تەنانەت ٥۰۰ ژنی ئینگلیز سوپاس نامەیەکیان ئاڕاستەی [هارییت ستاو]ی نوسەری ڕۆمانەکە کردووەو.
کاتێک [کوخەکەی مام تۆم]دەخوێنیتەوە، حەز دەکەیت ببیتە یەکێک لە پاڵەوانەکانی گوێت لە ناڵەو هاوارو سکاڵایان بێت، دەبینیت لە کۆمەڵگەیەکدا ژیاون کە تەنیا وەک کاڵایەک تەماشاکراون، ئەو کاتەی سپی پێستێک گیانی لە دەست دابێ هەموو ماڵ و سامانی بە کۆیلەکەیەوە، پێکەوە فرۆشراون، ئەو کۆیلانەش کە ژیانیان بە تەواوی تەنگی پێ هەڵچنیبن ئەوا لە ماڵی خاوەنەکانیان لە تاریکایی شەودا هەڵاتوون و خۆشیان نەیان زانیوە ڕوو لە کوێ بکەن، هەڵاتوون هەستیان بە ئازاری قاچەکانیان نەکردووە کە بەسەر بەردا هەنگاویان ناوەو ئاگایان لە لق و چڵی درەختەکان نەبووە کە جل و بەرگی بە بەرەوە نەهێشتوون، تەنانەت بە شەختەی ورد و خاشبووی ژێر پێکانیان نەزانیوە کە خوێنی لێ چۆڕاوە! ئەوان بەردەوام هەڵاتوون و بیریان بەتەنیا لای دوو شت بووە، یەکەم خێزانەکانیان دووەم ئازادی.
بەڵام بەشەکەی تری خەڵک لە نازو نیعمەتدا لە نێو کەس و کاریان و ماڵی گەرمو گوڕدا ژیاون، پێیان وابووە ڕەشپێستەکان وەکو ئەوان خاوەن هەست نین، وەکو ئەوان جگەر گۆشەی خۆیان خۆش ناوێت، تەنانەت پێیان وابووە ئەوان وەکو ئەسپ وان و بەحاڵی خۆیان ڕازین، بەڵکو وەک گا وان بەرگەی هەموو شت دەگرن!
سپی پێست گوتوویەتی: برای ڕەشپێستم هیچ و نەزان و لاوازە، بەڵام من زیرەک و بەهێزم، دتوانم چیم بوێ پێی بکەم بەئارەزووی خۆم شتێکی پێ بدەم و بەرامبەر هەر خواستێکم چیم بوێت ئاوا ملکەچی کەم...من بە تیشکی خۆر سەغڵەت ئەبم ئەو دەتوانێ لە ژێریدا ڕا بوەستێ، ئەو دەتوانێ پارەم بۆ پەدا کات و منیش بیخۆم...تەنانەت گەر من نەمەوێت لەو دونیاش ڕوو لە بەهەشت ناکات!
ڕۆمانی [کوخەکەی مام تۆم] لە جوانترین شاکارەکانی ئەدیاتی مرۆڤایەتیە، خاتوو [هارییت]ی نوسەری، بەو کاریکاتەرە زندوانەی دروستی کردوون، بەجوانی ژیانی کۆیلەو خەم و خەونەکانی خستنەتە ڕوو، ئەو خەونانەی ئەگەر ئەو گوزارشتی لێ نەکردایە، ئەوا نەدەناسران و نەدەبینران ئەو دەنگدانەوە بووە بۆ دەنگی کپ کردوویان، ئەو بووەتە زمانیان بۆ ئاخافتنمان بەرامبەر ئازارەکانیان، ئەو ڕۆمانە هەر لە یەکەم ساڵی بڵاوبوونەوەیدا بەپیرەوە چوونی کەم وێنەی بەنسیب بووە.
تەنانەت کاتێ [ئەبراهام لینکۆڵنی]ی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشوازی لە نوسەری ڕۆمانەکە کردووە پێی وتوە"کتێبەکەت یەکێک بووە لە هۆکارەکانی بەرپابوونی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا"و بەو خانمە گەنجەی ئەمریکای زانیوە کە ئاگری شەڕێکی گەورەی بەرپا کردووە.
ناوی نوسەر، بووەتە ناوێکی درەوشاوەو بووەتە هێمای خۆشەویستیەکی نەمرو ملیۆنان زمان بە مزنی ناویان بردووەو بە شکۆداری باسیان لە کتێبەکەی کردوە،
نوسەری کوخەکەی مام تۆم[۱۸۱۱-۱۸۹٦] بە ڕۆمانەکەی کەیەکم جار لە ساڵی ۱۸٥۲ ڕوناکی دیوە، ئەمریکای هەژاندوە، دوای چەند مانگێکی کەمیش هەموو ئەوروپای هەژاندووە، ڕاستە شەڕی ناو خۆ نزیکەی ٦۰۰ هەزار قوربانی لێکەوتەوە، بەڵام هەمیشە گەشەی مرۆڤایەتی بە ڕووبارێک لە خۆێن هاتۆتە بەرهەم، هەرگیز مرۆڤ هەنگاوێک ناچێتە پێشەوە ئەگەر نرخی ئەو بەرەو پێشچونە لەسەری نەکەوێت.
نوسەر ۸٥ ساڵ ژیاوە، وشەکانی بوونەتە فاکتەری گۆڕینی جیهان و زاڵ بوون بەسەر جیاوازی مرۆڤی تردا، ئەم ڕۆمانە کە زیاتر لە [٥۰] ملیۆن لە ماوەی سەد ساڵدا لێ بڵاوکراوەتەوە، تائێستا خوێنەری هەیە نمونەی ئەدەبێکە کە کار لە ناخی مرۆڤ دەکات و کاریگەریی لەسەر مێژوو جێ هێشتووە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق