ناساندنی ‏کتێبی ‏دەوڵەمەندترین ‏پیاوی ‏بابل

ناساندنی کتێبی:-
"دەوڵەمەندترین پیاوی بابل"

نوسەر: جۆرج کلاسۆن
وەرگێڕ: عیسا عوسمان.
ژانر: گەشەپێدانی مرۆیی
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ی میلادی
بە تیراژی ١٠٠٠ دانە
ژ.پەڕ: ١٩٢
نرخ: ١٠٠٠/ تەنها هەزار دینار
~~~~~~~~~~~~~~~~
ئەم کتێبە جیاوازترە لە هەموو کتێبەکانی تری ئەم بوارە، لە ساڵی ١٩٢٦ دا نوسراوە. لەم کتێبەدا فێر دەبین گرنگ ترین هۆکاری دەوڵەمەند بوون و، مایەپوچ بوون،چییە؟ چۆن کەسێک دەوڵەمەند دەبێت و وە بو پێچەوانەشەوە. فێرمان دەکات کە پاشەکەوت چەند گرینگە.
وە بزانین کە قەرز بە کێ دەدەین؟ وە چۆن قەرز بکەین.
باسی ئەوەش دەکات، کە ئەو زانست و داناییەی کە خۆمان هەمانە بەوانی تریشی بڵێین، تاکوو لێی سوودمەند بن.

وە ئەو ڕێگایانەی دەوڵەمەند بوون لە سەردەمی بابلەوە تا کوو ئێستا نە گۆڕاون و هەر یەک شتە( تێبینی/لێرەدا مەبەست ئەوە نییە کە وەک ئەو سەردەمە پارە پەیدا بکرێ، بەڵکو مەبەستی لە پاشەکەوت و چۆنییەتی قەرزدان و پاراستنی سامان و چەندین هۆکاری ترە.....)
بێ لە بابەتی پارە، باسی دانایی و نەزانی تێدایە.
تەنها ١٩٢ پەڕە، زۆر بەجوانی باسی سامان دەکات.

لە دواین پەڕەکاندا بە کورتەیەک لە مێژووی شاری بابل کۆتایی دێت....
(زەمانە شوورەکانی بابلی وردوخاش کرد و کردنییەوە بە خۆڵ، بەڵام دانایی و مەزنی ئەم شارە هەر دەمێنێتەوە و زەمەن ناتوانێت هەرگیز بیسڕێتەوە.)
~~~~~~~~~~~~~~
فەرموون ئەمەش بەشێک لە دێڕەکانی ناو کتێبەکە:-

* سامان هێزە و لە ڕێیەوە دەتوانی گەلێک شت بەدەست بهێنی.

* بەشێ لە داهاتەکەت پاشەکەوت بکە.

* سامان وەک درەخت وایە، لە تۆوێکی گچکەوە چەکەرە دەکا. یەکەمین پارچە دراوی مسی کە پاشەکەوتی دەکەی، ئەو تۆوەیە کە دواتر گەشە دەکا و دەبێتە دارێک. جا تا زووتر ئەم تۆوە بچێنی درەختەکەت گەشە دەکا و تا زیاتریش بە پاشەکەوتی جێگیر ڕەگەکانی ئاو بدەی، زیاتر لە سێبەرەکەیدا دەحەسێیتەوە.

*لەگەڵ هەموو هەوڵێکی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی سامان، خودی سامانیش لەگەڵیدا گەشە دەکا.

* هەر شتێک کە مرۆڤ دەیزانێ، دەتوانێ فێری ئەوانی دیکەشی بکا.

* جیاوازی لە نێوان خەرجییە پێویست و ئارەزووە کەسییەکانتاندا بکەن.

* ئارەزووەکان پێوستە سادە و دیاریکراو بن. چونکە گەر زۆر و سەرلێشێوێنەر بن، یان لەسەروو توانای بەدیهێنانی کەسەکەوە بن، ئەوا پووچ و بێکەڵک دەردەچن.

* هەر مرۆڤێک لە پیشەکەی خۆیدا شارەزایی پەیدا بکا، ئەوە توانای پەیداکردنی پارەشی زیاد دەکا.

* دەرفەتەکان چاوەڕوانی مرۆڤی کەمتەرخەم ناکەن.

* سامان تەنها لە دەستی ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە لە یاساکانی تێدەگەن و پابەندن پێیانەوە.

* لاوان ویست و ئارەزووی نەبڕاوەیان هەیە.ڕێگەی کورت دەگرنە بەر تاکوو سامان و هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنن کە لە ڕێی سامانەوە دێنە دی. جا بۆ ئەوەی سەروەتێک پێکەوە بنێن، دێن گەمژانە پارە قەرز دەکەن. بە هۆی کەم ئەزموونی خۆیانەوە، ناتوانن دەرک بەو ڕاستییە بکەن کە دواخستنی دانەوەی قەرز وەک چاڵێکی قوڵ وایە کە مرۆڤ بە خێرایی تێی دەکەوێ و دواتر بۆ چەندان ڕۆژ هەوڵی دەرهاتنەوە دەدا. ئەمە چاڵی نەگبەتی و پەشیمانییە.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
- پێشنیاری خوێندنەوەیتان بۆ دەکەم -

ئامادەکردنی: Muhamed Qwbad
٢٠٢٠/٥/١٦ ~ کۆیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق