ناساندنی کتێبی:
"چۆن چێژ لە ژیان و کارەکەت دەبینیت؟"
نوسەر: دەیل کارنگی
وەرگێڕ: ئەبوبەکر شیوەڕەزی.
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ی میلادی
لاپەڕ: ٢٥٣
نرخ: ٢٠٠٠/ دوو هەزار دینار
---------------------------------------
ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبەکانی نوسەری بەناوبانگ "دەیل کارنگی" کە خاوەنی چەندین کتێبی گەشەپێدانە.
کتێبەکە چوار بەشە و، لەهەر بەشێکدا چەندین بەشی تر هەن.
هەموو ئەم بابەتانەی کە باس دەکرێن، نموونەی زیندووی تێدایە. ئەمەش وادەکات تێگەیشتن لێی ئاسان بێت.
--------------
ئەوەی لەم کتێبەوە فێر دەبین، یان باس دەکرێ....
- چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەین؟
- هەڵسوکەوتکردنە هەڵەکان چیین کە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێن، دەبنە هۆی هەڵە تێگەیشتن؟
- کاردانەوەمان بۆ ڕەخنە چۆن بێت؟ وە چۆن ڕەخنە بگرین.
- هەموو شتێک بە ڕق و کینە و هەڕەشکردن نابێت و چارە ناکرێت.
- ڕاستەوخۆ ئاماژە بە هەڵەکان نەدەین، وا خۆمان بنوێنین لە کەسانی تر باشترین.
- خەڵک حەز ناکەن فەرمانیان بەسەردا بکرێت.
- فێر دەبین هێزی سیحراوی سوپاس و ستایش چەند سەرسوڕهێنەرە.
-لە وەسف کردندا دڵگەرم بین، دەستبڵاویش بین لە ستایش کردن.
- سوپاس و ستایشی خەڵک بکەین. بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە.
- کۆمەڵێک شتی تریش....
------------------------
بەشێک لە قسەی وەرگێڕ لە پێشەکیدا:-
* دەبێت، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە کەم و کوڕییەکانی دەوروبەرمان بکەین و، هەرگیز قسە ڕەق و دڵبەرد و بیربۆگەن نەبین، هەموو کات، لە ڕێگەی پرسیارەوە بچینە ناو باس و خواسەوە، نەک سەرەتا دەستمان بۆ برینەکان درێژ بکەین و دواتر نەزانین بە چ دەرمانێک ساڕێژی بکەین.
هەروەها هەرگیز کەسانێکی فەرماندەر و ئەمرکەر نەبین.
------------------------------
ئەمەش هەندێک دێڕی ناو کتێبەکە:-
* خۆت بدۆزەوە و خۆت بە، لە بیرت بێت لەسەر تاپای گۆی زەوی، هیچ کەسێک دیکە هاوشێوەی تۆ نییە.
*هیچ چارە ڕەشێ بوونی نییە، لەو کەسە بەدبەختر بێت، کە هەوڵ بدات ببێت بە کەسێک یان شتێک کە جیاوازتر لە خودی خۆی جا لە ڕووی جەستەوە یاخود لە ڕووی عەقڵەوە بێت."
* بە قسەکردن لەگەڵ خۆتدا دەربارەی ئەو شتانەی کە هەتن بۆ ئەوەی کەسێکی سوپاسگوزار بیت ئەوا دەتوانی هزرت پڕبکەی بەو بیرۆکانەی کە خۆشی و شادی لێدەبارێت.
* نیعمەتەکان بژمێرە، نەک ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانت.
* باشترین هەوڵی خۆت بدە، ئینجا چەترە کۆنەکەت بگرە بە دەستەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بارانی ڕەخنە بگرێت نەچێتە ملتەوە.
* ڕەخنەگرتن شتێکی بێکەڵکە، چونکە مرۆڤ دەخاتە کەشێکی بەرگرییەوە و، عادەتەن وای لێدەکات پاساو بهێنێتەوە بۆ کار و کردوەکانی خۆی. ڕەخنەگرتن شتێکی کوشندەیە، چونکە شکۆی مرۆڤ بریندار دەکات، هەستی گرنگی ئازار دەدات، دەبێتە مایەی بێزاری.
( تێبینی/ نوسەر لێرەدا مەبەستی ئەوە نییە کە رەخنە نەگرین، بەڵکوو مەبەستی لەوەیە کە ڕەخنەی ڕوخێنەر و نەشیاو کە بەهۆی نەزانی و توڕەییەوە دەردەبردرێت، کاریگەری چەند خراپی لێدەکەوێتەوە.)
* باشترین ڕێگەیش بۆ ئەوەی پەرە بە خەڵک بدەیت، بریتییە لە لەوەی هانیان بدەیت و سوپاس ستایشت بەرانبەریان هەبێت.
* ئێمە خۆراکی لەش دەدەین بە منداڵەکانمان، هاوڕێکانمان، کارمەندەکانمان، بەڵام چۆن خۆراک و هێز و ووزەی ڕێزی خودیان پێدەدەین؟ ئێمە گۆشت و پەتاتەیان پێ دەدەین
بۆ ئەوەی هێز و ووزەیان بە بەردا بکەین، بەڵام ئەوەیش فەرامۆش دەکەین بۆ ئەوەی جۆرە وشانێکیان بە گوێدا بچرپێنین، کە بۆنی سوپاس و ستایش و پێزانینان لێوە بێت، کە بۆماوەی چەندین ساڵ لە بیرەوەریاندا دەمێنێتەوە.
* لە ناخی بەرامبەردا، حەز و ئارەزوویەکی ویستن بخوڵقێنە.
* ئەگەر ئێمە ئەوەندە خۆپەرست و ئەنانی بین، لە تواناماندا
نەبێت چۆڕێک بەختەوەری و ستایشێکی ڕاستگۆیانە بۆ کەسی بەرانبەر، بەیان بکەین بە بێئەوەی چاوەڕێی شتێک بکەیت، بۆ ئەوەی شتێکت دەست بکەوێت، ئەگەر ڕۆحیشمان لە قەبارەی سێوێک گەورەتر نەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست دەبینەوە، کە شیاوی خۆمانە.
* وا لە کەسی بەرانبەرت بکە، هەست بە گرنگی بکات، و ئەوەیش بە دڵسۆزی بکە.
*هەرگیز مەڵێ کە من" ئەمە و ئەوە بۆ تۆ چارەسەر دەکەم."
ئەمە شتێکی خراپە، چونکە وەکوو ئەوە وایە بڵێی:- " من لە تۆ زیرەکترم، یەک دوو شت دەڵێم و، بیر و هزری تۆدەگۆڕم."
* ئەگەر دەتەوێت هەر شتێک بسەلمێنیت، ئەوا ڕێگە بە کەسانی دیکە مەدە پێی بزانن، زۆر بەلێزانی و لەسەر خۆییەوە بیکە، با هەر کەس نەزانێت تۆ ئەوەیش دەکەیت.
* ڕێز لە ڕاوبۆچوونی کەسی بەرامبەر بگرە، هەرگیز مەڵێ، تۆ هەڵەیت.
* بە شێوەیەکی هاوڕێیانە دەست بە قسەکردن بکە.
*بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئاماژە بە هەڵەکانی خەڵکی بکە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردنی: محەمەد قوباد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق