لێرە زایارییەکانیان بزانە؛ ماسۆنیەت چییە؟ نهێنییەکانی چین. زانستی هەسارەکان.
masoni
ماسۆنیەت چییە؟ ئامانجو سنوری جوگرافی کارکردنی چییەو لە کوێیە؟ ئایا رێکخراوێکی ئایینپارێزە؟زانستی هەسارەکان.
masoni
ماسۆنیەت چییە؟ ئامانجو سنوری جوگرافی کارکردنی چییەو لە کوێیە؟ ئایا رێکخراوێکی ئایینپارێزە؟زانستی هەسارەکان.
بەپێی زانیارییو کاری رۆژانەو شێوەی کارکردنیان، ماسۆنیەت زیاتر چلاکییەکانی خۆی بە نهێنی ئەنجام دەدات، تەنانەت ئەندامانی ئەو بزاوت یاخود رێکخراو یاخود کۆمەڵەیە بەوپەڕی وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکەنو نهێنییەکان دەپارێزنو سوێند لەسەر هێشتنەوەو پاراستنی نهێنی کارکردنیان دەکەن تا ئەندازەی مردن.زانستی هەسارەکان.
سەرەتای پەیدابوون
وەک زانراوە، ماسۆنی “Freemasonry” یاخود ماسۆنیەت لە وشەی “ماسۆن”ی ئینگلیزی وەرگیراوە کە واتای “بیناساز” یان “بیناکار”ە. جگە لە وشەی ماسۆنی، وشەی فری “Free” واتە “ئازاد” بەدوادا دێت، هەر لێرەشەوە بوو کە لەناو خەڵکدا ماسۆنیەتی بە “فەرمەسۆن” یاخود “فەرمەسۆلی” دەنگی دایەوەو کۆمەڵایەتییانە ناوزد بووەو بە رێخکراوێکی برایانە “fraternal organization” ناسراوە، چونکە سەرەتاکەی بۆ برایەتی وەستا بەردەوانەکان “fraternities of stonemasons” دەگەڕێتەوە، هەربۆیە ناوی “بیناسازە ئازادەکان”ی وەرگرتووە.
رەگو دەستپێکی ماسۆنیەت بەپێی سەرچاوەکانی توێژینەوە؛ دەگەڕێتەوە سەر هەندێ سەندیکای بیناسازانی کۆن، هەرچەندیشە مێژوونوسان لەسەر کاتەکانی سەرهەڵدانی ماسۆنیەت چەند ڕایەکی جیاوازیان هەیە، بەڵام بەگشتی ماسۆنییەکان رەگو بنەچەی خۆیان دەگەڕێننەوە سەر ئەو سەندیکا بیناکارانەی کە پەیکەری “سولەیمان”یان لە ساڵی “١٩١٢”ی پێشزایین دروستکردووە، هەندێکی دیکەشیان مێژووەکەی بۆ کاتێکی کۆنتر لە پەیکەری سولەیمان دەگێڕنەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە زانستییەکان پاڵپشتی بۆچوونی دووەمیان نییەو بەشی هەرەزۆری توێژەرەوانیش پێیانوایە کە کڕۆکی ماسۆنیەت دەگەڕێتەوە سەر ئەو سەندیکایانەی کە دوای هێرشکاری “نۆرمانی” لە سەدەی دوازدەهەم لە بەریتانیا پەیدا بوون، بەشێوەیەک، لەوکاتدا تەقینەوەیەکی بیناسازی سەریهەڵداو چەندان کڵێساو پەرستگایان دروستکرد، تەنانەت باسدەکەن کە نزیکەی پێنجسەد کڵێسا لە ماوەی بیست ساڵ لەو سەردەمدا دروستکراوە. زانستی هەسارەکان.
وەک ئاشکرایە، لە بیناکاریشدا، بەتایبەتیش قەڵاو باڵەخانەی گەورەو زەبەلاح پێویستییان بە تێڕامانو زانینی وردی ماتماتیکو ئەندازەو سێگۆشەو هەندێ زانستی دیکەی پەیوەست هەیە. بەپێی توێژەینەوەو بەدواداچوونە مێژووییەکان، خاوەن پیشەکانی سەردەمی کۆن لەوە راهاتبوون زانیارییەکانیان بشارنەوەو بە “نهێنی پیشەیی” ناویان دەناو ئامادە نەبوون ئەو زانیاریو نهێنییە پیشەییانە بۆ هەر کەسێک ئاشکرا بکەن، مەگەر کوڕو خزم، یاخود کەسانی ژێر چاودێری خۆیان نەبوایە.
هەمانشێوە لە بەریتانیاو لە سەردەمی تەقینەوەی بیناسازیدا، سەندیکا بیناسازییەکانی ئەو سەردەم کە زۆربەی ئەندامانیان کریستیانی (مەسیحی) دڵسۆز بوونو هیچ ئەندامێکی نوێیان لە سەندیکاکانیان وەرنەدەگرت تا سوێندیان بە تەوڕات پێ نەخواردباو بەڵێنی نەدابایە کە دڵسۆزی برایانی خۆی دەبێت لە ئەندامانو باش فێری پیشەکەی بێتو نهێنییەکانی بپارێزێ، سەرباری ئەو سێ مەرجەش، سەندیکا کۆنەکان هەندێ هێماو ئاماژەی نهێنییان هەبوو کە ئەندامان لەنێوان خۆیاندا بەکاریان دەهێنان.
رۆژی “٢٤/٦/١٧١٧” جێبایەخێکی گەورەی ماسۆنیەتە، چونکە ئەو بزاوتە سەندیکاییە لە جۆرو شێوەی کۆن هاتە سەر شێوازێکی نوێتر، چونکە لەو مێژووەدا کۆمەڵە کەسێکی ماسۆنی کۆن بڕیاریاندا کۆمەڵەیەکی نوێی جیاواز دروست بکەن کە ئامانجو شێوەی ئەندامانی جیا بێت لە سەندیکا کۆنەکانو بەمشێوەیە ماسۆنیەتی نوێ سەریهەڵدا.
وەک باسدەکەن، ماسۆنیەتی کۆن تەنیا بیناسازانی لە خۆیەوە دەگرت، بەڵام “عەلی الوەردی”و “هانکینز” پێیانوایە کە ماسۆنیەتی نوێ زیاتر کرایەوە، بەشێوەیەک کە ناوەندەکانیان هەر ئەندامێکیان لە هەر چین یان توێژ یاخود پیشەیەکی جیاوازی بەدەر لە بیناسازان وەردەگرت، مەرجیشیان بۆ وەرگرتنی ئەندام تەنیا ئەوە بوو کە دەبێ رێزدارو خاوەن هزرێکی رۆشن بێت. ئەمەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە:زانستی هەسارەکان.
یەکەمیان: کەمبوونەوەی دروستکردنی کڵێسا گەورەکان،
دووەمیشیان: گەشەسەندی هزری مرۆییو دیموکراسی نوێ.
دەستوری ماسۆنی
ساڵی ١٧٢٣، جەیمس ئەندرسۆن (١٦٧٩-١٧٣٩) دەستوری ماسۆنی نوسی. ئەندرسۆن وەک ماسۆنیەک ژیانی خۆی وەک چالاکوانێک لە کڵێسای سکۆتلەندی دەست پێکرد، دواتریش، پاش یازدە ساڵ بەنیامین فرانکڵین لە ١٧٣٤ دەستورەکەی بە چاپ گەیاند، واتە دوای ئەوەی فرانکڵین بووە سەرکردەی ماسۆنیەکان لە بەنسلڤانیا.
فرانکڵین ئاراستەیەکی نوێی لەناو ماسۆنییەکان دروستکردو هەندێ پلەی نوێشی داهێنا، لەوانەش پلەی سێیەم کە “شارەزا” بوو بۆ هەردوو پلەی پێشوو کە بریتی بوون لە “دەستپێکار”و “خاوەن پیشەکان”.
دەستورەکەی فرانکڵین ٤٠ لاپەڕە بوو کە باسی لە سەردەمەکانی ئادەم، نوح، ئیبڕاهیم، سولەیمان، نەبوخەذنەسر، یۆلیۆسی قەیسەر دەکرد تا دەگاتە جەیمسی یەکەمی بەریتانیا. لە دەستورەکەشدا باسێکی وردی حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان خرابوونەڕوو کە بە داهێنانی ئەندازەیی ناساندبوو، هەروەک باسی لە رێنماییەکانی رێکخراوەیی بزاوتەکە کردبوو، وێرای پێنج گۆرانی کە دەبوایە ئەندامان لە کاتی کۆبوونەوەکانیاندا پێکەوە بیانگوتبایە.
ئەندامبوون
شێوازو مەرجی وەرگرتن لە ساڵی ١٨٧٧ گۆڕانکاری بەسەردا هات دوای ئەوەی کە بنکەی فرەنسا وەرگرتنی ئەندامە بێ بڕواو ژنەکانی لە ریزەکانی خۆیدا پەسند کرد. ئەم هەنگاوەش جۆرێک لە درزی خستە نێوان ریزەکانی ماسۆنییەکان لە هەردوو بنکەی بەریتانیو فرەنسی، درزەکەش بەهۆی بۆچوونێکی ناو دەستورەوە بوو کە دەیوت “نابێ ماسۆنی بێ باوەڕێکی دەبەنگ بێت”.
بەڵام دواتر لە بەریتانیاش، لە ساڵی ١٨١٥، ماسۆنییەکان بڕگەیەکیان خستە ناو دەستور کە رێ بە ماسۆنییەکان دەدات هەر ئایینێک هەڵبژێرن کە ئارەزوویان لێ بێت، بە مەرجێک هەڵگری شیکارێک بێت بۆ داهێنەر گەردوون (خوا)، دوای ٣٤ ساڵیش، فرەنسییەکان بە هەمانشێوەی بەریتانییەکان کاریان بەو بڕگەیە کرد. ئیت وایلێهات ماسۆنییەکان ئازاد بوون لە جۆری ئایینەکەیان، جا مەسیحی بێت یاخود جولەکە یان موسڵمان یاوەکو کۆنفۆشیۆس یان بودی یاخود هەر ئایینێکی دیکەی سەر زەوی.
مەرجەکانی ئەندامبوون
ئەندامبوون لە ماسۆنیەت ئاسان نییە، بەڵکو رێکاری خۆی هەیە، واتە پێویستە خوازیارەکە داواکارییەک بنوسێ بۆ ئەو بنکەیەی کە لە شوێنەکەی نزیکەو دەبێ پاڵپشتی دوو ئەندامی دیکەی ماسۆنی هەبێ، دەنگدانی وەرگرتنەکەشی لەسەر دوو کاغەز دەبێت، سپی بۆ وەرگرتن، رەش بۆ رەتکردنەوە، بە کورتی هەنگاوەکانیشی بەمشێوەیەن:
دەبێ داواکارەکە خاوەن ویستێکی ئازاد بێت.
باوەڕی بە دروستکەرێک مەزن هەبێت، جا لەسەر هەر ئایینێک بێت، جگە لە سوێد کە مەرجیان ئەوەی هەر مەسیحی بێت.
دەبێ ١٨ ساڵی تەواو کردبێت، لە هەندێ شوێنیش ٢١ ساڵ.
دەبێ خاوەن ناوبانگێکی باش بێتو لەرووی جەستەو عەقڵەو رەوشتەوە باشو پاک بێت.
دەبێ لانیکەم لە لایەن دوو کەسی دیکەی ماسۆنییەوە ی=تەزکییەی کرابێت.
دەبێ خاوەنی لانیکەمی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
ژن لە ماسۆنیەت
باوەڕی بە دروستکەرێک مەزن هەبێت، جا لەسەر هەر ئایینێک بێت، جگە لە سوێد کە مەرجیان ئەوەی هەر مەسیحی بێت.
دەبێ ١٨ ساڵی تەواو کردبێت، لە هەندێ شوێنیش ٢١ ساڵ.
دەبێ خاوەن ناوبانگێکی باش بێتو لەرووی جەستەو عەقڵەو رەوشتەوە باشو پاک بێت.
دەبێ لانیکەم لە لایەن دوو کەسی دیکەی ماسۆنییەوە ی=تەزکییەی کرابێت.
دەبێ خاوەنی لانیکەمی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
ژن لە ماسۆنیەت
بەهۆی ئەوەی ماسۆنیەت بزاوتێکی پیاوسالارییە، بۆیە رێ بە ژنان نەدەدرا لە قۆناغی کۆندا ببنە ئەندام، بەڵام دواتر دەرگای ئەندامبوون کرایەوەو بە تایبەتیش پاش ئەوەی کە ئێلیزابێث ئۆڵدۆرث (١٦٣٩-١٧٧٣) کرایە ئەندام. ئەدامبوونی ئەو ژنەکەش بە رێکەوت بووە، چونکە وەک باس دەکەن ژنەکە بە شوێنێکدا تێپەڕیوەو لە درزی دەرگایەکەوە مەراسیمی ئەندامبوونی یەکێکیانی بینییووەو دواتر ئاشکرا بووە، هەر بۆیە ماسۆنییەکان بڕیاریان داوە بیهێننە ریزی خۆیان بۆ ئەوەی نهێنییەکەیان ئاشکرا نەبێت، بەمکارەش، یەکەم ژن بووە کە ببێتە ئەندامی ماسۆنی.
لە ساڵی ١٨٨٢ بنکەی فرەنسی دەستیکرد بە وەرگرتنی ژنانو لە ئەمریکاش ساڵی ١٩٠٣ دەرگای وەگرتنی ژن کرایەوە تا ساڵی ١٩٢٢ وایلێهات ٤٥٠ بنکەی ماسۆنی بۆ بەشی ژنان لەسەر ئاستی جیهان کراو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق