ئەلبێر كــــامۆ لە گفتوگۆیەكدا : لە نووسینەكانی مندا خۆرێك هەیە كە هەرگيز تاريك دانايەت
و: وەليدعومەر
كامۆ لەساڵی 1913 لە باوكێكی جەزائیری و دایكێكی ئیسپانیایی هاتە دنیاوە، دنیایەك كە خۆی دەیگوت سزایەكە خواكان بەسەریاندا سەپاندووین. كامۆ بە هەژاری گەورەبوو، بە گەنجێتیش لە 1960 بە مەرگێ مرد كە خۆی پێشتر گوتبووی: سەخیفترین مردن، مردنە بە ئۆتۆمبێل. ئەو گەرچی بە گەنجێتی نۆبڵی وەرگرت، بەڵام وتی: واهەستدەكەم چیتر پیربووم. دونیا لەدیدی كامۆوە نە تەفسیر كرابوو و نە هەرگیزیش تەفسیر دەكرێ، ئەو نە مەسیحی بوو نە ماركسی و هیچ شتێكی تر. ئەو تەنیا ئەلبێر كامۆ بوو. منداڵی هەتاو و هەژاری و مەرگ بوو. ئەم چاوپێكەوتنە لە 10ی نیسانی 1951دا، هەفتەنامەی (هەواڵە ئەدەبییەكان)ی فەڕەنسا لەگەڵیدا سازیداوە. گرنگیی ئەم گفتوگۆیە دوای ئەو هەموو ساڵە لەوەدایە، كە ئەم پیاوە یاخی و بێهوودەیە لەسەر زاری خۆیەوە پتر دەناسین.
* ئارەزووی نووسین كەی لە تۆدا دەركەوت؟ سەرەتاكانی دەركەوتنیت لە بیرە؟
- باسكردنی هەروا ئاسان نییە، بەڵام لە بیرمە دوای خوێندنەوەی كتێبێك كە ژان گرینیە پێی دابووم، شتێكی لەو جۆرەی تیا بزواندم. كتێبەكە كە بۆ لاوان نووسراوە، ناوی(ئازار)ـە و لە نووسینی ئەندرێ دۆریشۆیە، كاریگەریی كتێبەكە لەسەر تازەپێگەیشتوویەك دەبێت بە كەم نەگیرێت. لەو سەردەمەدا من هەموو كتێبێكم دەخوێندەوە، تەنانەت بەرهەمەكانی مارسێل پرۆستیش، بەڵام دۆریشۆ لە كتێبی (ئازار)دا لەبارەی شتگەلێكەوە دەدوا كە بە من ئاشنابوون. دەڤەرە هەژارنشینەكانی بەرجەستەدەكرد. لە ئارەزووگەلێك دەدوا كە من خۆم هەستم پێدەكرد، بە خوێندنەوەی كتێبەكەی ئەو دەمگووت ڕەنگە ئەمە شتێك بێت كە منیش دەبێت تاقیی بكەمەوە.
*ناوی ژان گرینیەت برد، گەر بە هەڵەدا نەچووبم لە ئامادەیی (الجزیرە) مامۆستاتان بوو؟
- بەڵێ، چەشەی بیركردنەوەی فەلسەفیی تیا وروژاندم و ڕێنمایی دەكردم چی كتێبێك بخوێنمەوە. ئەو لەڕووی شێوازی نووسین و هەستیاربوونەوە لە ڕیزی پێشەوەی نووسەرانی ئێمەوەیە. ئەم نووسەرە وەك پێویست خۆی دەرناخات، چونكە خاكەڕایی و سادەییەكەی، زۆرجار ڕێگرن لەوەی خۆی دەربخات. بەهەرحاڵ كتێبی (دوورگەكان)كتێبێكی باشێتی. چ هاوڕێیەكی باش بوو، بە پێچەوانەی مەیلی خۆمەوە هەمیشە بۆ ئەو شتانەی پەلكێش دەكردم كە بنەڕەتی بوون. گرینیە مامۆستام بوو و هەر مامۆستاشمە.
* هزری ئێوە پاكی و شەفافیەتێكی تەواو كلاسیكانەی هەیە، ئایا ئەمە كاریگەریی ئەندرێ ژید نیيە؟
- ژید لە گەنجێتیدا كاری تێكردم(هەڵبەت كاریگەریی گرینیە هەروا مایەوە)، ژید یان باشتر وایە بڵێم (ژید و مالرۆ)پێكەوە و (مۆنترلان) لەلایەكی ترەوە كاریگەرییەكی قووڵیان لەسەر دانام. كاریگەریی مۆنترلان تەنیا پەیوەندی بە سەبك و ستایلە باڵاكەیەوە نەبوو، بەڵكو یەكێك لە كتێبەكانی هەژاندمی. لە نووسەرە كۆنەكانیش (تۆڵستۆی) هەڵدەبژێرم، دیارە مەبەستم لە كۆن ئەو نووسەرانەیە كە مرۆڤ دوای ئەوەی لە نووسەرە تازەكان بێزاربوو دەگەڕێتەوە لایان. تۆڵستۆی نووسەرێكە هەتا ئێستاش بەوپەڕی ئارەزوومەوە دووبارە دەیخوێنمەوە. لە نووسینەكانی تۆڵستۆیدا دڵەڕاوكێ و تراژیدیاش هەیە، بێگومان نەك بەو زەقییەی كە لە تێكستەكانی دۆستۆیڤسكیدا هەیە، بەڵام من زۆر بە وەڕزكەری دەبینمەوە، چونكە تا دوادوایی چارەنووسی لەگەڵیدا مایەوە. بەهەرحاڵ لەو دووانە، ئەوە دۆستۆیفسكی بوو لە ناو جێدا مرد.
* بە بڕوای زۆرێك، بەرهەمەكانی خۆشتان پڕن لە دڵەڕاوكێ، و ئێوە وەك نووسەرێكی ڕەشبین دەناسن، سەبارەت بەم حوكم و ناوە قورسەی پێتانەوە لكاوە چی دەڵێن؟
- سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم كە پێچەوانەی ئەم حوكمەش دەرهەق بە من هەر ناڕاستە. ئایا لە دونیای ئەمڕۆدا گەشبینی و ئاسوودەیی بۆ خۆی گاڵتەجاڕی نییە؟! بەڵام من لەو كەسانە نیم، كە پێیانوایە دونیا بەرەو هەرەس و تیاچوون مل دەنێت. بڕوام بە تیاچوونی یەكجاری شارستانیەتەكەمان نییە. من وای دەبینم كە هەستانەوە و خۆدانەوە بەر ژیان شتێكی مومكینە، ئەم بۆچوونەشم لە خەیاڵاتەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام خەیاڵاتێكی مەعقول. ئەگەر دونیا ڕوو لە ناوچوونە ئەوا دەبێ بیرە تاریكەكان بە بەرپرسیار بزانین، من هەموو شتێ نامتۆقێنێت، بەڵام حاڵی (شاعیرێكی خۆسەرزەنشتكار)یش سۆز و هاودەردیم ناجووڵێنێ. كاتێ دێتە خەیاڵمدا بۆ شتێ بگەڕێم لەناو خۆمدا، كەڵكەڵە و خولیای خۆشبەختی دەدۆزمەوە، ئارەزوویەكی زەوەند و زیندووم تیایە سەبارەت بە زیندووان، لە بەرامبەر مرۆڤدا هیچ سووك سەرنجدان و ڕقێكم لە دڵدا نییە. پێموایە دەتوانین سەرفراز بین، ئەمەش لەو سۆنگەیەوە دەڵێم لە ڕۆژگارێكداین و هەندێ خەڵكی تیایە كە جێی ستایش و دڵخۆشی منن. لە نووسینەكانی مندا خۆرێك هەیە كە هەرگیز تاریك دانایەت، پێموانییە نووسینەكانم ئەندێشەیەكی هێندە تاریك بخولقێنن.
*تاریك نا، نیگەران و جیددی، ئەو هەستیارییە دەڵێم كە تۆ هەتە دەرهەق بە ڕووداوەكانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان، ئایا چۆن دەكرێ وا نەبێ؟
- ئەم هەستیارییە لە مندا زۆر زۆرە، ڕەنگە هەرئەمەش بێت تا ئێستا ناچار بە نووسینی كردووم و، نووسینەكانمی لەوە تاریكتر كردووە كە دەمویست.
* وابزانم هەرئەم هەستیارییەیە كە ئێوەی كردۆتە جێی سەرنج و متمانەی ژمارەیەكی زۆر لە نەسڵی گەنج، نەوەی نوێ ئێوە بە یەكێك لە ڕێبەرانی فیكریی خۆیان دەزانن؟
((ئەم جارەیان نووسەری تاعون لە قووڵایی دڵەوە پێدەكەنێت))
- ڕێبەری فیكری! خۆ من بانگەشەی ئەوە ناكەم كە لە خەڵك زیاتر دەزانم، هەركەسێ وا بیربكاتەوە بە هەڵەدا چووە. ئەو بابەتانەی بۆ گەنجان بۆتە جێی قسەوباس، بۆ منیش هەروایە، تەواو بوو و ڕۆیشت، من ئەم مەسەلانەم چارەسەرنەكردووە. لەوەی وتتان، من بە هیچ ناونیشانێك قایل نیم كە ڕۆڵێكم بۆ دیاری بكات. گەنجان بەدوای چیدا دەگەڕێن؟ هەڵبەت شتگەلێك كە مرۆڤ پشتی پێ ببەستێ و متمانەی پێ بكات. من لەم ڕووەوە دیارییەكم بۆ نەهێناون. تەواوی ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەمەیە كۆمەڵێ شت لە جیهاندا هۆكاری شكست و كەوتنی ئێمەن، كە من لە بەرامبەریاندا (نــــا) دەڵێم. وابزانم گەنجان هەست بەمە دەكەن، كەسانێ كە متمانەیان پێمە دەزانن هیچ كاتێك درۆیان لەگەڵ ناكەم. ئەو گەنجانەی داوادەكەن خەڵكی تر بیریان بۆ بكاتەوە، دەبێت دیسان (نــــا)یان بەڕوودا بەرزكەینەوە، ئاشكراشە كە من ئەو كارەم كردووە.
* با بگەڕێینەوە لای گەشە و ڕسكانی فیكری ئێوە، ئێوە دانی پێدادەنێن كە دەرسگەلێك لە ژیدەوە فێربوون، بەڵام كام ژید؟ چونكە ئێمە چەند ژیدێكمان هەیە، وا نییە؟
-من ستایشی (ژێد)ی نووسەر دەكەم (ئوستادی كلاسیزمی مۆدێرن)، چونكە بەتەواوی ئاگام لە ناڕێكیی زاتیی خۆمە و پێویستییم بە كەسێكە كە سنوورگەلێكم بۆ دیاری بكات لە نووسیندا. ژید فێری كردم كە دەبێت چی بكەین. هەروەها لەمەڕ ڕێزگرتنی فیكر و نووسین و ئەوەی پەیوەندیی بە فیكرەوە هەیە تەواو پێڕەوی ئەوم. من لە هونەر و ئەدەب باڵاترین فیكرم بۆخۆم درووستكردووە. من فیكر و نووسین لەوە بە بەرزتر دادەنێم كە بخرێتە خزمەتی هەر شتێكەوە.
*ئەی كەواتە پێگە و ڕۆڵی (ئەدەبی پابەند و بەرپرسیار-ملتزم) لە كوێدایە؟
- وێڕای ئەمانە با بەرگری لە بۆچوون و فۆڕمە كۆنەكانی ئەدەب و هونەر نەكە ین. نووسەرێك كە شەیدای(گۆرگۆن*)ـی سیاسەت بێت، دەتوانم بڵێم كەوتۆتە هەڵەوە، بەڵام خۆگێلكردن لە مەسەلە كۆمەڵایەتییەكانی ئەم سەدەیەش هەڵەیەكی ترە، ئینجا ئەم هەڵاتنەش بۆ خۆی بێهوودەیە. هەركە پشتت لە (گۆرگۆن) كرد، ئیدی دەست دەكات بە ڕۆیشتن. ئەی كەواتە پرسی بنەڕەتی بۆ هونەرمەندی داهێنەر چییە؟ هەڵبەت دەرخستنی پشێویی ڕۆژگاری خۆی. لە سەدەی حەڤدەهەمدا پشێویی عەشق گرنگترین سەرقاڵیی فیكریی خەڵك بوو، بەڵام پشێوییەكانی ئەم سەدەیە پشێویی كۆمەڵایەتیین، چونكە كۆمەڵگە لە دۆخی گۆڕان و ناڕێكیدایە. داهێنانی ئەدەبی، بێ ئەوەی لە ڕووداوەكانی سەردەمەكەمان دووربخاتەوە، ئامرازێكە بۆ نزیكبوونەوە لێی كە بە دەستمانەوەیە. ڕژێمە تۆتالیتارەكان باش لەمە تێدەگەن، بۆیە بە دوژمنی پلە یەكی خۆیانمان دادەنێن. كێ هەیە نەزانێت، ئەو شتەی هونەر و ئەدەب وێران دەكات، هەر ئەو شتەیە كە ئەو ئایدۆلۆژیایانە بەهێز دەكات كە مرۆڤایەتی بەدبەخت دەكەن؟ ئەوە تەنیا هونەرمەندە هیچ كاتێك لە جیهاندا خراپەی نەكردووە.
* ئایا هەمان بۆچوون لەمەڕ فەیلەسووفەكانیش بە ڕاست دەزانیت؟
- بلیمەتە خراپەكانی ئەوروپای ئەمڕۆ بە فەیلەسوف ناودەبرێن. چ هیگڵ، چ ماركس و نیچەیش.
* نیچە؟ جا خۆ پێموابوو كاریگەریی ڕۆحی و مەعنەویی لەسەر جێهێشتوون؟
- بێ گومان. ئەوەی لە نیچە دا جێی ستایشە ئەوەیە كە بەشێك لە فیكری ئەو، بەشەكەی تری ڕاست دەكاتەوە كە زیانبەخشە. من پێگەیەكی زۆر باڵاتری دەدەمێ بە بەراورد لەگەڵ ئەو دووانەی تردا، {واتە هیگڵ و ماركس}. ئێمە لە ئەوروپای ئەواندا دەژین، ئەوروپایەك كە ئەوان درووستیان كردووە. كاتێ دەگەینە بنبەستی لۆژیكی ئەوان، بە بیری دێنینەوە خۆ كولتوورێكی تریش هەیە. كولتوورێك كە هەرگیز نكۆڵیی لەو شتانە نەكردووە كە بووەتە هۆی شكۆداریی ئینسان. ڕووناكییەك هەیە كە (ئێمە وەكو خەڵكانی میدیتەرانەیی) دەزانین نابێت لە دەستی بدەین. ئەگەر ئەوروپا هەندێ بەهای میدیتەرانەیی وەكو( میانڕەوی، میانڕەویی ڕاستەقینە، نەك هەندێ میانڕەویی ئاسانخوازانە) پشتگوێ بخات، ئایا پاشەڕۆژی ئەم پشتگوێخستنە بە خەیاڵی كەسدا دێت؟ هەر ئەمڕۆش هەندێ نیشانەی ئەم دەرەنجامانە دەركەوتوون.
* بەڵێ لەبەرامبەر ئەو كارەساتانەی ئەمڕۆ دەیبینین ئینسانی میدیتەرانەیی شتێكی هەیە بیڵێت. بەڵام هەستناكەیت بۆ لەئەستۆگرتنی وەها ئەركێك زۆر گۆشەگیرە و گومانی هەیە؟
- تا ئەو دەمەی بڕوای بە هەندێ حەقیقەت هەبوو، هێرش نەدەكرایە سەری، وابوو. ئەمڕۆ گومانەكەی كەم بۆتەوە، چونكە لە ئەوروپایەكی ترسناك و دڕندەدا خەریكە كپ دەبێتەوە. هەڵبەت مەبەستم لە ئەفریقای باكوورە، سەرزەمینێك سەختتر و خۆگرتر لە وڵاتانی لای ئێوە.
* بەڵام پڕە لە وزە و ئارەزووی تازە، وا نییە؟
- ئێمە ڕووبەڕووی سەرسوڕمانێكی ڕاستەقینە بووینەتەوە، نەوەی پێشوو خوێندەواریی نەبوو... بەڵام ئەمڕۆ چەندین نووسەر دەركەوتوون. درەختەكانی ئەم خاك و خۆڵە زووتر دێنە بەرهەم. ئێرە سەرزەمینی (سانت ئۆگەستین)ە.
* با بگەڕێینەوە لای ئەوروپای غەم بزوێن، مەبەستی من لە ڕۆماننووسە ئەوروپییەكانە، چونكە زۆرێك پێیان سەیرە ناوی ئەوان لەپاڵ كەسانێكدا ناهێنیت كە كاریان تێكردوویت. بۆ نموونە فرانتس كافكای گەورە نەخشێنەری بیری بێهودەیی.
- كافكا بە چیرۆكنووسێكی گەورە دادەنێم. بەڵام درۆیە گەر بڵێم كاریگەریی لەسەر داناوم. ئەگەر لە بیری بێهودەییدا (كە من لە كارە ئەدەبییەكانمدا دەستم داوەتێ) كەسێك كاری تێكردبم، نووسەری ئەمریكی (مۆلوێل)ە لە كتێبی (مۆبی دیك)دا. وابزانم ئەوەی لە كافكام دووردەخاتەوە خەیاڵی تایبەتیی تێكستەكانێتی. من ئەمجۆرە دەقانە بە ئاسودەیی ناخوێنمەوە. دونیای هونەرمەند نابێت هیچ شتێك وەلابنێت. كافكا تا ڕادەیەكی زۆر دونیا وەلادەنێت. بەدەر لەوەش من ناتوانم پەیوەست بم بە ئەدەبێكی تەواو نائومێدەوە.
* چۆن بەرهەمەكانی ئێوە(بە ڕۆمان و شانۆنامەشەوە)، بە نیشاندەرەوەی ڕەمزییانەی فەلسەفەی بێهودەیی بزانین؟ زۆركات وەهای دەبینن.
- چەمكی بێهودەیی تووشی بەدناوییەكی گەورە بووە و دەبێت دانی پیادابنێم كە زۆر ئازارم دەدات. من كاتێ لەكتێبی (ئەفسانەی سیزیف)دا هەستی بێهودەییم شی دەكردەوە، بەدوای (میتۆد)دا دەگەڕام نەك ڕێبازێكی فەلسەفی، ڕاستتر بڵێم گومانی فەلسەفیم تاقی دەكردەوە. دەمویست هەموو پێشینە و پێدراوە زەینییەكان بشۆمەوە و شتێك بدۆزمەوە كە لەسەر بنچینەكەی، بینایەك بنیات بنێم. ئەگەر بڵێین هیچ شتێك مانای نییە، دەبێ وا تێبگەین كە ئەوە دونیایە بێ مانا و پووچە. بەڵام ئاخۆ هیچ شتێك مانای نییە؟ من هەرگیز كۆك نەبووم لەسەر ئەوەی لەم دۆخەدا بچەقین. ئەو وەختەی كە ئەفسانەی سیزیفم دەنووسی لە بیری ئەوەدا بووم كتێبێكیش دەربارەی یاخیبوون بنووسم، كە دواتر نووسیم و لەڕێگەیەوە هەوڵم دا دوای شیكردنەوەی ڕووكارەكانی پووچی، تەماع و ئاراستەكانی مرۆڤی یاخییش شی بكەمەوە. (بۆیە پاشان كتێبەكەش ناوی مرۆڤی یاخیی بەسەردا بڕا). دواتر كۆمەڵێ ڕووداوی نوێ هاتنەپێش كە تێڕوانینەكانی منیان دەوڵەمەند یان ڕاستكردەوە. ژیان پڕە لەو وانە و پەندانەی كە دواخستن قبوڵ ناكەن و دەبێت لەگەڵ ئەزموونەكانی ڕابردوودا بیانگونجێنین. ئەمە كارێكە هەوڵمداوە ئەنجامی بدەم، بێئەوەی بانگەشەی ئەوەم كردبێت خاوەنی هیچ حەقیقەتێكم.
* پێم وابێت (ڕۆبێر دۆلۆپێ)یە، كە كتیبێكی دەربارەی ئێوە نووسیوە و قۆناغەكانی هەڵكشانی فیكری ئێوەی بەجوانی بەرجەستەكردووە؟
- كتێبەكەی ئەو لانیكەم وەك هاودەردییەكی واقیعگەرایانە نووسراوە، دەبێ لەم ڕووەوە سوپاسی بكەم. خۆشحاڵیشم كە منی وەك نووسەرێكی ئایدۆلۆژی و دیلی فڵان و فیسار سیستمی فیكری نەناساندووە. هیچ شتێ لەسەرهەڵدانی مۆدێلێكی فیكریی ئاڵۆزتر نییە. هەر وتنێكی باش لانیكەم دوو دیوی هەیە. ئەوە یۆنانە ئەم وانەیەمان فێردەكات. یۆنانێك كە دەبێ هەمیشە لەسەرەتاوە باسیكەینەوە. یۆنان ڕووناكی و تاریكییە. ئێمەی خەڵكی باشوور دەزانین كە تەنانەت خۆریش دیوێكی تاریكی هەیە.
* (خۆر)ێك كە وێنەكێشێكی وەك «ژان مارشان» پێی خۆشە لە ئاسمانی تابلۆكانییەوە لێكی جیاكاتەوە؟
- بەڵێ، ڕێنیە شاریش لە شیعرەكانی خۆیدا ئەم دوو دیوییەی بە باشی پیشان داوە. ئەو بە شاعیرێك دەزانم كە ئەمڕۆ گەورەیە و سبەینێش هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە. ئەو پێش ڕۆژگاری ئێمە كەوتووە گەرچی لەگەڵیشماندایە. ڕاستییەكەی ئەمەیە كە لەدایكبوون لەسەرزەمینی بتپەرستاندا و لە ڕۆژگاری مەسیحیەتدا چارەنووسێكی سەختە. ئەمە دۆخی منە. من خۆم لە بەهاكانی دونیای كۆنەوە نزیكتر دەبینم وەك لە دونیای مەسیحیەتەوە. بۆ بەدبەختییش ناتوانم بچمە پەرستگای (دۆڵف) تا گوێ بۆ دەنگی غەیب و سرووش هەڵبخەم.
سەرچاوە و پەراوێز:
* گۆرگۆن: بوونەوەرێكە لە ئەفسانە یۆنانییەكاندا كە پرچن و توكنە و هەر تاڵە توكێكی بۆ خۆی مارێكە. هەر كەس لێی بڕوانێت وشك دەبێت لە جێی خۆیدا.
-تعهد اهل قلم، كامو، ت: مصطفی رحیمی، نیلوفر، چاپ سوم،

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق