پێستی دەمووچاوت سپی دەکاتەوە
ڕۆزا ڕزگار
هەنگوین دەمووچاو سپی دەکاتەوە و شێداری دەکات، تاکو لە خانە مردووەکانی پێست ڕزگارت بکات و پێستت ڕۆشن بکاتەوە، دژە بەکتریای تێدایە کە پەڵە و زیپکە و جێ زام و برین لادەبات.
هەنگوینەکە بدە لە دەمووچاوت و بۆ ماوەی 3-5 خوولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش پێویستە رۆژانە بەکاری بهێنیت.
ماست دەوڵەمەندە بە ترشێ لاکتیک و تایبەتمەندی سپیکردنەوەی هەیە، کە چارەسەرە بۆ پێستێک کە ڕەنگی تۆخ بوبێت، ئەمەش بەهۆی دامردکاندنەوەی دروستبوونی میلانین، ترشی لاکتیک کە ماددەیەکی تێدایە پێی دەوترێت " alpha hydroxyl acids"
ڕزگارت دەکات لە خانە مردووەکان و پێستت ڕۆشن دەکاتەوە.
ماستەکە بدە لە دەمووچاوت و مەساجی پێبکە، دواتر بۆ ماوەی 3-5 خوولەک پێوەی بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و رۆژانە بەکاریبهێنە.
خەیارکاریگەری هەیە لەسەر فێنک کردنەوەی دەمووچاو ئەگەر بە ڕێکوپێکی بەکاربهێنرێت، بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە، بە کۆلاجینەوە دەلكێت و پێست جێگیر وجیڕ و نەرم دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی پێستت ڕۆشن و سپی بکاتەوە.
خەیارەکە بدە لە دەمووچاوت بۆ ماوەی 10-15 خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، رۆژی دوو جار بەکاریبهێنە.
پێستی دەمووچاوت سپی دەکاتەوە
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق