ڕێگایەکی زانستی بۆ سپیکردنەوەی ددان
خەندان لایف-
خەندان بە ئامانجی پێدانی زانیاری دروست بە وەرگرانی، هەماهەنگی دەکات لەگەڵ چەندین دکتۆری پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکان، لەم چوار چێوەیە "دکتۆر زەردەشت برادۆستی" پسپۆڕی جوانکاری ددان تایبەت بە خەندان ئەم زانیاریانەی لەسەر سپیکردنەوەى ددان نوسیووە.
بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە خەندەو پیێکەنین، پیێویستە ددانیێکى سپى و بریقدارت هەبێت، ئەویش لەڕێى کرداریێک پێى دەوتریێت "بلیچینگ".
بلیچینگ بریتیە لەکردارى سپیکردنەوەى ددان بۆ ڕەنگێکى سەرووى رەنگى ئاسایى، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگە ئاساییەکەت زەرد بێت، لەکاتێکدا "وایتنینگ" کردارى سپیکرنەوەى ددانەکان بۆ ڕەنگێکى سپى ئاسایى ئەنجامدەدات.
ئەم پڕۆسەیە لەلایەن پزیشکى ددانەوە یان لەماڵدا ئەنجام دەدرێت، هەریەک لەو دوو جۆرە بەبوونى جێلى پێڕۆکساید بە چڕى جیاواز گۆڕانکارى لە ڕەنگى ددان بە دەست دێت، هەریەکێک لەوانەش تایبەتمەندى خۆى هەیەو پاساو ئاماژەى زانستى پاڵپشتى بەکارهێنانى دەکەن بەگوێرەى کەیسەکان.
نوێترین و باشترین ڕێگاش یەکگرتنی هەردووکیانە، واتە سەرەتا لای پزیشکی ددان سپیکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت، تڕەی تایبەت بە شەویلاکی کەیسەکەش ئامادە دەکرێت، ماوەی دە ڕۆژ بۆ دوو هەفتە بلیچینگ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێت و یەکیان پاڵپشتی ئەوی دیکەیان دەکات.
سوودەکانی بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە؟
کاریگەری باشترە.
کاتی مانەوەی ڕەنگە دەستکەوتووەکە زیاترە.
زیانی کەمترە.
دڵنییای زیاترە.
لێرەدا ڕەنگە چەند پرسیارێک دروست ببێت؟
تەمەن:
کۆدەنگی لەسەر ئەوە هەیە کە لە مرۆڤی پێگەیشتوو ئەنجامدانی پرۆسەی بلیچینک هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نییە لەسەر ددان، ئەوەی جێی تێرامانە لەدوای ئەو تەمەنە دەست پێدەکات کە پێکهاتەی ددان تەواو تۆکمە دەبێت تاکو هەژدەساڵان، وا باشترە لەو تەمەنەدا نەکرێت، ئەگەریش کرا باشتر وایە تیشکی لەیزەر بەکاربهێنرێت لەجیاتی تیشکی "LED" شایانی باسە لەگەل بەتەمەن داچوونیش کاریگەری سپیکردنەوە کەمتر دەبێت.
ئەگەر پڕۆسەکە بە جوانی ئەنجام بدرێت، ماددە بەکارهاتووەکان گوونجاوبن ئەوا چاوەڕێی هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لیناکرێت.
ئایا گەڕانەوەى بۆ ڕەنگی پێشوو ڕوودەدات؟
کرداری بلیچینگ تا هەتایی نییەو دەگەڕێتەوە، ئەم کردارە بەندە بە شێوازی ژیانی کەسەکە (خواردن و خواردنەوە)، پێکهاتەی ددانی، پاک و خاوێنی دەم و ددانی لەگەڵ خووەکانی وەکو جگەرە و مەشروبات و خواردنەوە ڕەنگدارەکان.
بلیچینگ گونجاو نییە؟
1-دایکی دووگیان.
2-ددانی ساغ و هەستیار.
3-حاڵەتێک پووکەکەی داخورابێت و قەبارەی ئاسایی ددانی دانەپۆشی بێت.
4-بوونی کلۆری لەو ددانەی جەلی بلیچینگی بەردەکەوێت، واتە ئەگەر کلۆر بێت دەبێت پڕ بکرێتەوە.
5-تەمەنی خوار چاردە ساڵ، لەسەرووی ئەو تەمەنەش تاکو هەژدە باشترە نەکرێت، ئەگەریش کرا بە لەیزەر بکرێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق