ناساندنی کتێبی " ڕاز "
نووسەر: ڕاندا بێرن .
وەرگێڕ: جەبار عەبدولکەریم.
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان.
چاپی : ٢٠١٩
نرخ ٢٠٠٠ دینار
ژمارەی لاپەڕە : ١٩٩
ـــــــــــــــــــــــــــ
نوسەر پێشتر ئەم کتێبەی لە فیلمێکدا بە بەشداری ٥٥ لە گەورەترین مورشیدانی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرهەم هێنا بوو. دەڵێت : کاتێک لاپەڕەکانی ئەم کتێبە هەڵدەدەیتەوە لە ڕاز تێدەگەیت ، دەزانیت چۆن دەتوانیت ببیتە ئەوکەسەی کە دەیخوازیت.تێدەگەیت کە کێیت، ئاشنای ئەو شکۆو مەزنایەتییە دەبیت کە چاوەڕوانت دەکات.
بەشێک لە دێڕەکانی ناو ئەم کتێبە:-
*ڕاز، یاسای کێشکردنە!
هەرچییەک دێتە نێو ژیانتانەوە، ئێوە ئەو شتەتان بۆ لای خۆتان کێش کردوە، بەو ئەندێشەیەی لە زەینتاندا هەیە ئەو شتانە کێش دەکەن، پەیوەستە بەوەی چ ئەندێشەیەک لە سەرتاندا بوونی هەیە. ئەوەی بە زەینی ئێوەدا ختورە دەکات، ئێوە ئەو شتە بۆ خۆتان کێش دەکەن.
*ئەگەر ئەوەی لە زەینتدا دەیبینیت، لە دەستی تۆدا دەبێت.
ئەگەر بتوانیت ئەوەی لە زەینتدایە بیری لێبکەیتەوە، دوای بیرکردنەوەکەت بکەویت، هەمان ئەوشتە دێتە ژیانتەوە.
*فێری ئارامی ببە، ئەوەی کە ناتەوێت بیری لێمەکەرەوە، سەرنجی خۆت لە ئەزموونکردندا چڕبکەرەوە، ووزە بەرەو ئەو شوێنە دەچێت کە سەرنج تێیدا چڕ دەبێتەوە.
* شتە باشەکانی ژیان هەرگیز کۆتاییان نایەت، بۆهەمووان بوونیان هەیە، ژیان تەژییە لە فراوانی و نیعمەت.
* کێشەکانی ڕابردوو پەراوێز بخە، تەنیا خودی تۆیە کە دەتوانیت ژیانی خۆت پێکبهێنیت.
* ئەوەی بیری لێدەکەینەوە و سوپاسگوزاری بۆ دەڕدەبڕین، بۆ ژیانی خۆمان دەگەڕێتەوە.
* دەبێت تەختە ڕەشی ژیانت، بە خواستەکانت پڕ بکەیتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاز کتێبێکە شایانی خوێندنەوەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق