چوار پەیماننامە

 

چوار پەیماننامە

ناساندنی کتێبی مەملەکەتی شەیتان

 ناساندنی کتێب


ناوی کتێب:مەملەکەتی شەیتان بەرگی سێیەم

ناوی نوسەر:ماکوان کریم 

بابەت:ئاینی 

پەخشانگە:کتێخانەی حاجی قادری کۆیی

نۆبەتی چاپ:یەکەم

ساڵی چاپ:۲۰۲۰

ژمارەی لاپەڕە:۲٤۰

نرخ:چوار هەزار


مەملەکەتی شەیتان چیە ؟


... مەملەکەتی شەیتان ئەو کۆمەڵە ڕووداو و بەسەرهاتەیە کەبەسەر مامۆستا ماکواندا هاتووە و لەژیانی خۆیدا ڕوویداوە باسی ئەوە ئەکات کە چۆن ڕووبەرووی جیهانی جنۆکەکان و شەیتانەکان بۆتەوە و چی بینیووە ئەم ڕووداوانەش بەهۆی ئەوەوە تووشی بوون کەهەوڵیانداوە سیحری لێ بکەن و بەوهۆیەوەش کەوتۆتە نێوان ململانێی ئەم جیهانانە، مامۆستا ماکوان تاکە کەس نیە کە ئەم شتە نامۆیانەی بەسەر هاتبێ و لە ژیانیا ڕوویدابێ بەڵکو هەرکەسێکی دیکەش کە سیحری لێکرابێت یان هەوڵ درابێ بۆ ئەوەی سیحری لێ بکرێت ڕووبەرووی جنۆکە بۆتەوە تووشی ئەو نەهامەتیانە بووە بەڵام کەمیان سەرگوزشتەی خۆیانیان گێڕاوەتەوە و خەڵکیان لێ ئاگادار کردۆتەوە، کاک ماکوانیش یەکێکە لەو کەسانەی کە تەواوی بەسەرهات و سەرگوزشتەی خۆی نووسیوەتەوە و بڵاوی کردۆتەوە تا ئێمەش سوودی لێ ببینین و بەرچاو ڕوونیەکی زیاترمان بۆ پەیدا ببێت سەبارەت بەو جیهانانە و ڕووبەرووبوونەوەی جنۆکە و شەیتانەکان ئەگەر تۆ کەسێکیت خوازیاریت زانیاری و شارەزایی زیاترت بۆ پەیدا ببێت سەبارەت بەو بابەتانە ئەوا ئەم کتێبەی بەردەستت یارمەتیدەرێکی باش ئەبێت بۆت .


بەهیوای سوود بینین بۆ هەموو لایەک ... 🌸🌸🌸

ناساندنی ‏کتێبی ‏فس ‏فس ‏پاڵەوان

#ناساندنی_کتێب
#کتێبخانەی_کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
((فس فس پاڵەوان))

نـووسـین: عـەزیـز نـەسـیـن
وەرگـێڕان: مـەودود جـەبـار
پێداچونەوە:جوتیار قارەمان
بـابـەت: کـۆمــەڵـە چـیـرۆکـ
نـاوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبەکەوە..
-کـولانـەیـەکـی تـەســک و تـەنـگـەبـەر،بـاوەڕم نەدەکرد ئەوە بارەگای ڕۆژنامە بێت.وامدەزانی ( کــوێــر ئــۆغــڵـۆ) لـەکـۆشــکـێـکـی بــــەرزی ســـــەرکــــەشــدایــە!
هــــەمــوو کــەرەســـتەوکــەلوپــەلی ڕۆژنــامـە دڵخوازەکەم بریتی بوون لە دوو ژووری تەنگ و تاریک.بەزمـانی تێک گیراوە ڕووم کـردە کابـرای دانیـــشــتــوو لـــــەســـەر مــێـزێــکـــی ڕەنـــگ بــــزڕکـــاو.بــەهـــەردوو دەستــەکانـم ،داستانم پــێشکــەشکرد.لـەوترسەی نــەبادا کـابرا دەست بکــاتە گــــریــان گـــووتـم..............
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم کتێبە کۆکــراوەی چــەندین کوورتەیرۆکی نووسەری تورک عەزیزنەسینە،کەبەشێوەیەکی
تــەنــز نوسراون،ڕاســتەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕەخـــنە ئــاڕاستەی چــەند توێژێک ئەکات زۆر بەدروستی....
ئامادەكردنی شەهرام

یاخوا ‏ئەو ‏گەورەیە ‏بەشی ‏نەمان ‏بێت ‏؛ ‏بێخود

موفتی پێنجوێنی لە شیعرێکدا دەڵێت : 
 
(یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ )

گه‌وره‌یه‌ك بۆ كه‌س نه‌بێ سێبه‌ری
خۆم بۆ بگێڕم له‌ ده‌وری سه‌ری
به‌ وشكی بۆچی ببمه‌ مه‌یته‌ری
وه‌ختێ ده‌ركه‌وێ هه‌ستم له‌به‌ری
هه‌ر بۆ خۆی دایم هه‌وڵی ژیان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك چاوی له‌ فه‌قیر نه‌بێ
ده‌ربه‌ست ژیانی جوان و پیر نه‌بێ
كه‌س له‌ پوولێكی، ده‌سی گیر نه‌بێ
جه‌رگی بۆ میلله‌ت وێنه‌ی قیڕ نه‌بێ
مێمڵ به‌ ماڵ و دوژمن به‌ جان نه‌بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك دایم خه‌مخوارت نه‌بێ 
مه‌رهه‌می ئێش و ئازارت نه‌بێ
جێگای ته‌نگانه‌ و هاوارت نه‌بێ
حه‌كیمی جه‌سته‌ی بیمارت نه‌بێ
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی خاكی ئێران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك چاكتر له‌ باب نه‌بێ بۆت
ڕزگارت نه‌كا له‌ به‌ند و له‌ كۆت
جارێ نه‌پرسێ هاوار و ڕۆڕۆت
كه‌ڵكێكی نه‌بێ بۆ منداڵ و خۆت
ڕه‌نجی هه‌ر بۆ خۆی، بۆ به‌رگ و نان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك وه‌ك خۆی نه‌ڕوانێته‌ من
خۆی پڵاوخۆر بێ و من نانی هه‌رزن
سه‌رباقی ئه‌وه‌ش تاڵان و كوشتن
ڕیشه‌ی سه‌ربه‌ستیم ده‌ربێنێ له‌ بن
هه‌ر خۆی قه‌ڵه‌وكا و شان و مل پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك سه‌رم به‌رده‌بازی بێ
جه‌رگم نێچیری چنگی بازی بێ
به‌ سه‌رما تانجیی ده‌رگای نازی بێ
نه‌شبینم جارێ دڵنه‌وازی بێ
ڕه‌فتاری باشی ئێش و سووتان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك ژینی به‌ خوێنمژین بێ
زیاده‌نانی خۆی به‌ نانبڕین بێ
هێنده‌ بێ ڕه‌حم و ویژدان و دین بێ
عاله‌م له‌ جه‌وری دڵ پڕ برین بێ
ڕۆژ به‌ ڕۆژ باری ده‌ردی گران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك نیوه‌ی له‌ ڕه‌نجی ساڵت 
بسێنێ له‌ ده‌س خۆت و ماڵت
هێشتا به‌زه‌یی نه‌یه‌ به‌ حاڵت
به‌ دار و به‌ شه‌ق بشكێنێ باڵت
چاویشی له‌ ده‌س شوان و سه‌پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك ساتێ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و
ئارامم نه‌بێ بێ خۆراك و خه‌و
پاسه‌وانی بم به‌ ڕۆژ و به‌ شه‌و
جوێن و شه‌قیش بێ، به‌راته‌كه‌ی ئه‌و
ئه‌گه‌ر شۆره‌تی وه‌ك سلێمان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك ئێش و نۆشێكی نه‌بێ
ڕوویه‌كی خۆش و گه‌شێكی نه‌بێ
بۆ حاڵی بچووك هۆشێكی نه‌بێ
دڵێكی گه‌رم و جۆشێكی نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ئه‌سكه‌نده‌ری شاهی جیهان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

گه‌وره‌یه‌ك له‌له‌ی مناڵه‌كه‌ی بم
خۆڵڕێژی حه‌وش و ناو ماڵه‌كه‌ی بم
پێشمه‌رگه‌ی خۆی و هی خاڵه‌كه‌ی بم
بێبه‌ش له‌ نان و چا تاڵه‌كه‌ی بم
ئه‌گه‌ر ڕۆسته‌می مازه‌ندران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ

- دیوانی موفتی پێنجوێنی – لاپه‌ڕه‌كانی(107 – 110)

پیرەمێرد

پیرەمێرد

پیرەمێرد، ناوی (تۆفیق مەحمود ھەمزە)یە، ئەم شاعیر و رۆژنامەنووسە مەزنە، لە ساڵی ١٨٦٧ی زاینی بەرامبەر بە ١٢٨٨ی کۆچی، لەشاری سلێمانی چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە، لەو ڕۆژەدا ماڵی مەحمود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف، خۆشی و بەشارەتێکی زۆری تێکەوت، گۆزەبانە دەبەخشرایەوە، مزگێنی ئەدراو زەردەخەنە لەسەر لێوی ئەو پیاوماقوڵانە دەنەخشا، کە پیرۆزباییان لە مەحمود ئاغا دەکرد، چونکە خوا کوڕێکی دابوویە، لەبەرئەوەی باوکی مەحمود ئاغا، واتا ھەمزاغای مەسرەف، سەرۆک وەزیران و لێپرسراوی کاروباری دارایی ئەحمەد پاشای دوامیری بابانییەکان بوو، لەبەرئەوە لەڕۆژی سیازدەیدا مەولودنامەیان خوێندو خواردن بۆ ھەژاران نێردراو بەرگ بۆ منداڵانی بێباوک کڕدراو مەلاش بانگی بەگوێی ئەم ساوایەدا داو ناونرا، (تۆفیق).

رۆژێک (تۆفیق)ی تەمەن ھەشت نۆ ساڵان، لەگەڵا مامۆستاکەیدا لەسەر شیعرێکی (حافز)ی شیرازیی تێکدەچن، چونکە پیرەمێرد خۆی بەخاوەن ماف دەزانێ، نایەوێت لەقسەی خۆی پاشگەز ببێتەوەو داوای لێبوردن لەمامۆستاکەی بکات، ناچار حەسەن ئەفەندی مامی لەو حوجرەیە گواستییەوەو بردی بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی، کە ئەیباتە ئەوێ‌، حەسەن ئەفەندیی ئەڵێ:  (تۆفیق ئومێد ئەکەم دەم و نەفەسی ئەم زاتە پاکە بتکا بەشاعیرێکی وەکو من) بەمەدا دەردەکەوێت کە حەسەن ئەفەندی مامیشی ھەر شاعیر بووە، ھەرچەندە بەداخەوە کە ئێمە ھەتا ئێستا ھیچ شیعرێکی ئەومان دەست نەکەوتوە. لەم حوجرەیەدا سەرەتایی بەھرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت، خوویدایە خوێندنەوەی ئەدەبیات و شیعرو سەرگوزشتەی ئەدیبان و شاعیران، لەسەر دابونەریتی کوردەواریی و بەپێی ئەوەی کە لەبنەماڵەیەکی عەشایەردا چاوی ھەڵھێنابوو، ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچێتی پەیداکرد، شۆرەتی سوارچاکیی پیرەمێرد بەناوبانگ بوو، وەک مامۆستا سەجادی دەیگێڕێتەوە، لەشاخی ھەڕووتە، کە پیادە بەئاستەم پێیدا سەردەکەوێت، ئەم بەتاو لەسەردا ئەسپی ھێناوەتە خوارەوە، بەسەر پردی قەشان و تەپادا بەغار پەڕیوەتەوە.

لەسەرەتاوە لەمزگەوتەکەی باپیری کە ئێستاش ماوە (مزگەوتی ھەمزاغا)، کە نزیک ماڵی خۆیان بووە و لەنزیک باخێک بووە پێیان وتووە باخی پوورەبەگی، کە لەگەڕەکی گۆیژەیەو چاپخانەکەی پیرەمێرد لەنزیک ئەو مزگەوتەیە، لای مەلا مەحموود دەرسی عەرەبی دەخوێنێت، لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوەو دەست ئەکا بەخوێندنی (سوتی)، بەدوای خوێندندا وەک ھەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لەشارو و جێگەی خۆی دووردەکەوێتەوە، بەپێی ئەو عادەتەی، کە لەکام مزگەوتدا مامۆستای چاک بووبێ‌ فەقێکان ڕوویان تێکردووە، وەکو چۆن مامۆستایانی ئێستا ھەریەکەی لەبوارێکدا شارەزایی پەیدادەکەن و وانە دەڵێنەوە، مامۆستایانی ئەوساش ھەر مەلایەی لەبوارێکی تایبەتدا  شارەزایی پەیدا دەکرد، پیرەمێردیش ھەروەکو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوتاو مزگەوت و شاربەشار گەڕاوە و لە ھەرشوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، دەگاتە مزگەوتەکانی شاری (بانە) لەکوردستانی ئێران و ماوەیەک لەوێ‌ ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی. بەڵام پێش ئەوەی تەواوی بکات، دەستی لەخوێندن ھەڵگرت و ڕوویکردە ژیانی ڕۆژانەی ئەم دنیایە. لەو سەردەمەشدا ھەرکەسێک خوێندنی مەلایەتی تەواو بکردایە و مەلایەتی بکردایە، ئەوە دەبوو بەمەلا، بەڵام گەر وازی لێبھێنایە پێیان دەوت (میرزا)، بەو پێیەی پیرەمێردیش وازی لەخوێندنەکەی ھێنا، بوو بە میرزا.

لە ئەیلولی ساڵی ١٨٨٢ی زاینیدا، واتە لەتەمەنی (١٥)ساڵیدا، دەبێت بەکاتبی نفوسی سلێمانی، زۆری پێناچێت دەکرێت بەکاتبی (زەبت) لە دادگای سلێمانی، لە حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٣دا بووە بەفەرمانبەری زەوی و زار و موڵکی میری لە ھەڵەبجە، نزیکەی سێ ساڵا لەوێ‌ مایەوە، بە پێی نووسینەکانی پیرەمێرد بێت کە لە (ژیان) و (ژین) دا بڵاویکرددوونەتەوە، وادەردەکەوێت کە ئەو سەردەمە عەشقی شیعر لەدەروونیدابووە، خولیای شیعر کۆکردنەوە کەوتۆتە سەری، تا ئەو دەمە ھەر خەریکی لەبەرکردنی شیعری (نالی) بووە، بەڵام کە چۆتە ئەو ناوچەیە، شەیدای (مەولەوی) و (بێسارانی)یش بووە، بەھەموو دەشتی شارەزوردا گەڕاوە، کەشکۆڵی ڕەنگینی بۆخۆی پێکەوە ناوەو ھەرچی شیعرێکی دەسکەوتبێت یان بینیبێت یان بیستبێ، لە کەشکۆڵەکەیدا نووسیویەتیەوە، پاشان بوو بە سەرنووسەر (باشکاتب) لە دادگای چوارتا، لەتشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٥دا گوازرایەوە بۆ (کەربەلا) بەوەزیفەی مودەعی یاریدەدەریی گشتی، بەڵام بڕیاریدا کە نەچێت بۆ ئەو وەزیفەیەو بەیەکجاریی دەست لە فەرمانبەریی دەوڵەت ھەڵگرێت، شێخ موستەفای نەقیب دڵخۆشی دایەوەو کردیی بە نووسەری تایبەتی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی، ژیانێکی باش و لەباری بۆ خوڵقاندووە.

ژیانی لە تورکیا
لەبەرئەوەی (تۆفیق) لاوێکی زرنگ و زیرەک و بەڕەوشت بوو و خوێندەوارییەکەشی بەپێی ئەو سەردەمە باشبوو، لەتەک بنەماڵەی شێخانی سلێمانیدا پەیوەندییەکی پتەوی پەیداکرد، تاوایلێھات متمانەی زۆر شتیان پێکرد، خۆشیاندەویست، جێی بڕوایان بوو، بۆیە کاتێک لەساڵی ١٨٩٨ شێخ سەعیدی حەفید (باوکی شێخ مەحموودی نەمر) لەسەر بانگێشتی سوڵتان عبدولحەمید بانگکرا بۆ ئەستەمبوڵا، شێخ سەعیدو شێخ مستەفای نەقیب ڕوویان لە تۆفیقی مەحموود ئاغا نا کە لەگەڵیان بچێت بۆ تورکیا، ئەمیش بەپێی ئەو نزیکی و پەیوەندییەی لەگەڵیاندا ھەیبوو، دەستی نەنا بەڕووی داواکەیانەوە، بەمجۆرە شێخ سەعید جگە لە شێخ مستەفای نەقیب، چەند کەسێکی ھەڵبژارد لەگەڵیاندابن، یەکێکیان تۆفیقی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف بوو.

تۆفیق لەخزمەت شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب و شێخ مەحموودو دەستەو دایەرەیانا گەیشتە ئەستەمبوڵا، لەوێش بوونە میوانی بارەگای سوڵتان،  لەپاش ساڵێک لەگەل شێخ سەعید و شێخ مستەفاو گەلێ رۆشنبیر و پیاوانی بەناوبانگی سەفەرەکەیاندا دەچن بۆ (حەج)، تۆفیق دەبێت بەحاجی تۆفیق، کاتێک لەحەج دەبن وەفایی شاعیر و سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکوک، دەبنە ھاوڕێی حاجی تۆفیق.

بەمشێوەیە تۆفیقی مەحموود ئاغا، لەتەمەنی ٣٢ساڵیداو لە ھەڕەتی لاویدا، بوو بەحاجی تۆفیق. بەھۆی زیرەکی و ھۆشیاریی خۆیەوە، حاجی تۆفیق زوو دەچووە دڵەوە، ئەمەیان لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە لەنووسین و داڕشتنی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبوو، لەبەرئەوە عزەت پاشای نووسەری دەرباری شەھریاری لەئەستەمبوڵا، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیەی کە ناسرەدینی شای ئێران بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی ناردبوو، داوا لە حاجی تۆفیق دەکات بەفارسیی وەڵامی سوڵتان بۆ شای ئێران بنووسێتەوە، وەڵامەکە ھێندە جوان دەبێت سەرنجی کاربەدەستانی دەرباری سوڵتان ڕادەکێشێت، بۆ پاداشتی ئەمە، لە ١٤ئەیلولی ١٨٩٩ ئیرادەی سوڵتانی بۆ دەردەچێ. دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵادا لە ئەستەمبوڵا، ھەروەھا پلەی بەگێتیشی ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی عزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵا، لە کۆلێجی یاسا (کلیە الحقوق) وەردەگیرێت و بڕوانامەی حقوق وەردەگرێت .

لە تەموزی ١٩٠٥دا، بانگی مەشروتیەت دراو مەجالیسیان تێکچوو، ھەر بۆیە حاجی تۆفیق ھەتا ساڵی ١٩٠٨ لەئەستەمبوڵ بەکاری محامیەتی و گۆڤارو ڕۆژنامەوە خەریک بووە. لە ساڵی ١٩٠٧ (کۆمەڵەی کورد) بە نھێنی پێکھات بەسەرۆکایەتی (شێخ عەبدوڵقادری کوڕی شێخ عەبدوڵڵای شەمزینی) کە پیرەمێرد یەکێکبووە لە دامەزرێنەکانی ئەم کۆمەڵەیە. پاشان لەساڵی ١٩٠٨دا کە حیزبی (اتحات و ترقی) کەمالیستییەکان سوڵتان عبدولحەمیدیان لابرد، ئەو کۆمەڵەیە بەئاشکرا خۆی ناساندو پیرەمێردیش یەکێکبوو لە ئەندامەکانی.
ئینجا لە ١٧/٤/١٩١٨دا، کرا بە موتەسەڕیفی (ئەماسییە)، کە ئەمە دوا وەزیفەی بوو لە تورکیا(٢٤)، لەوکاتەدا خزمەکانی لەسلێمانییەوە دەستدەکەن بەنامەنووسین بۆی، بەتایبەتی موستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووەو داوای گەڕانەوەیان لێکردووە کە بێتەوە بۆ کوردستان.

پیرەمێرد ماوەی ٢٥ساڵا لە تورکیادا دەمێنێتەوە، پرسیارێک بەرەو ڕوومان بکرێت کە ئاخۆ بۆچی حاجی تۆفیق ئەمەندە ساڵە لە غەریبی مایەوە، بۆچی دوای گەڕانەوەی شێخ سەعیدی حەفید لەگەڵیا نەھاتۆتەوە بۆ کوردستان و لەوێ‌ مایەوە؟
لەوەڵامی ئەمجۆرە پرسیارانەدا وتراوە:
١-ئەم ئەدیبە مەزنە لەبەرئەوەی لە قوتابخانەی ڕەسمیدا نەیخوێندووەو لە حوجرەو مزگەوتەکانیشدا وەک لەمەوبەر زانیمان لە (سویتی)دا وازیھێنابوو، لەبەرئەوە کە گەیشتە ئەو وڵاتە، بۆی دەرکەوت کە ئەم لەچاو ئەدیبی ئەوێدا نیوە خوێندەوارە، بۆیە پڕبەدڵا ئارەزووی لەوەبووە کە ھەلێکی بۆ بڕەخسێ و بتوانێ‌ بخوێنێ و ئاسۆی بیری فراوان بکات. ئەوەبوو ئاواتەکەی ھێنایەدی، بەوەی توانی (حقوق) تەواو بکات و ببێتە پارێزەری ڕەسمی خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراو، خۆی لەم رووەوە لە وەسێتنامەکەیدا دەڵێ: (بە نیوە خوێندەواری لەسلێمانی دەرچووم و خوێندنێکی بەرزم ھێنایەوە) ھەروەھا دان بەوەدا دەنێت کە زۆربەی رووناکبیرانمان سەرچاوەی رووناکبیرییان تورکیا بووە، کە وەک وتمان: ئەودەمە مەڵبەندی ڕووناکبیریی بووەو کەڵچەری ڕۆژئاوا یەکەمجار گەیشتۆتە ئەوێ‌، ئەمجا بەوڵاتانی تردا پەخشیداوەتەوە، حەوت ساڵا بەرلەوەی ئەم جیھانە بەجێبێلێ وتویەتی: (ئێمە زۆرمان لەئێوەوە پێگەیشتووە).

ئەمانە سەلماندنی ئەوەن کە مەبەستی بووە ببێتە خوێندەوارێکی چاک و شارەزای ھەمووجۆرە زانستێک بێ، دیارە ئەمانەش لەودەمەدا بۆکوردێکی وەک ئەو ھەر لەوێ‌ دەسگیر دەبوون.

٢-جگە لەخوێندن وەک شاعیرێکی ھەست ناسک، ئارەزووی لە تێکەڵبوونی رووناکبیران بوو، جا کە لەئەستەمبوڵا جێگیر بوو، ھەستی بەوەکرد شەپۆلی تازەگەری و نوێخوازی لەبەرھەمە ڕەنگینەکانی ئەدیبانی سەردەمی بوژانەوەدا ڕەنگی داوەتەوەو تازەترین ئەدەبی ئەوروپایی لەوێ‌ دەکرێت بەتورکی و لەبەردەست خوێنەراندایە، ھەتا ڕووناکبیرە عەرەبەکانیش روویانکردە ئەوێ‌، بەگشتی سەرچاوەی خوێندنەوەیان لەوێوە پێدەگەیشت، جا کە حاجی تۆفیقی خۆمان ئەم رووناکبیری و بوژانەوەو رووناکبیرییەی ھەستپێکرد، زۆر پێی شادومان بوو، بەتایبەتی کە بووە گوڵی کۆڕو ئەنجومەنی ئەو ئەدیبە کوردیانەی کە لەوێ‌ بوون، سەڕەرای ئەدیبە تورکەکانیش.

٣-پیرەکوردی ئەستەمبوڵا، جگە لە ھەوڵدانی بۆ خۆ ڕووناکبیرکردن و تەواوکردنی خوێندنی زانستگە، ھۆیەکی گشتگیریش ھەبوو کە وای لێبکات بمێنێتەوە، ئەویش ئەو سەرگەرمی و تێکۆشانەی بوو لەتەک ھاوڕێیانی خەباتیا بۆ ڕزگارکردنی کوردستان.

لەم سێ خاڵەدا بۆمان دەردەکەوێ کە چ ھۆیەکی گرنگ ھەبوون بۆ مانەوەی (پیرەمێرد) لەتورکیا. ئەگینا ھەموو کاتێک دڵی ھەر بۆ خاک و نشتیمانەکەی لێیداوەو ھەمیشە خەوی بەکوردستانەوە بینیوە.

حاجی تۆفیقێک کە زۆربەی تافی گەنجێتی و ھەرزەکاری لەتورکیادا رابواردووە، لەوێ ژنێکی ھەبوو، دوو منداڵی لێی ھەبوو، پاش ئەم ماوە دوورودرێژە، ئاگری نیشتمانی دایک ھەڵیگرت، سۆزی خۆشەویستی کوردستان و بەسەرھاتەکانی خستییە جموجۆڵا و سەر سەودای گەڕانەوە، وەکو چۆن نالی شاعیر ھەڵبەستە بەرزەکەی لەشامەوە ناردبوو بۆ سالم لە شاری سلێمانی بۆ ئەوەی حاڵ و ئەحواڵی شاری سلێمانی لێبپرسێت و بۆی بنووسێت ئایا ماوەی گەڕانەوەی ھەیە بۆ کوردستان یاخود ئەبێ‌ تادواھەناسەی ھەر ئاوارەو دەربەدەر بێت و لەوڵاتی بێگانەدا بژی، پیرەمێردیش بەوجۆرە دەستیکرد بەنامەنووسین و پرسیارکردن لە حاڵ و ئەحواڵی کوردستان، بەڵام ئەو ڕۆژانەی کە پیرەمێرد دەیویست بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، جیاوازییەکی زۆری ھەبوو لەگەڵا ئەو رۆژانەی نالی ھەڵبەستە بەرزەکەی ناردبوو بۆ سالم، کاتی نالی و سالم ئەو کاتەبوو کە کوردستان لەژێر باڵی دەسەڵاتی ڕەشی عوسمانییەکاندا دەیناڵاند، بەڵام سەردەمی گەڕانەوەی پیرەمێرد، سەرەتای جوڵانەوەی ھێزی نەتەوایەتی بوو، شێخ مەحموود ئاڵای شۆڕشگێری و داواکردنی مافی گەلەکەی ھەڵکردبوو، پیرەمێرد لەپرسینی حاڵ و ئەحواڵی ئەو سەردەمەی کوردستان، ئەم چەند دێڕەی خوارەوەی بۆ یەکێک لەخزمەکانی لەشاری سلێمانی کە موستەفا صائیبی خوشکەزایەتی، ناردووە.
بەرهەمەكانی پیرەمێرد
1935 دوانزە سوارەی مەریوان.
1942 مەحمود ئاغای شیوەكەڵ.
1947 گاڵتە‌و گەپ
1936 داستانی مەم‌و زین
پەندەكانی پیرەمێرد كە بریتییە لە(6448) پەند.
1942 كەمانچە ژەن، وەرگێڕان لەتوركیەوە.
1935 دیوانی مەولەوی لەدووبەرگدا چاپكرد.
بەناوی (ئەسڵ‌و رۆح) ئەسڵ بەرگی یەكەمی دیوانەكە بوو بەشێوەزاری هەورامی (رۆح) واتە (رۆحی مەولەوی) بەرگی دووەم بوو كە بریتی بوو لەو دەقە سۆرانیەی پیرەمێرد ئامادەی كردبوو.
ئەمە جگە لەساغكردنەوەی دیوانەكانی (بێسارانی‌و وەلی دیوانە)و دیوانی (مەولانا خالیدی نەقشە‌بەندیش)ی بەئەڵقە لەڕۆژنامەی ژیندا بڵاوكردۆتەوە.

لە رۆژی 19/6/1950 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

گەشتی شاخەوانی بۆ گۆمی فێڵاو لە ناوچەی باڵەکایەتی

گەشتی شاخەوانی بۆ گۆمی فێڵاو لە ناوچەی باڵەکایەتی
گروپی شاخەوانی "راپەڕین" وێنەکانیان بۆ کوردسات ناردووە

سەرچاوە: کەناڵی کوردسات

کورتکراوە ‏100 ‏پشکنینی ‏پزیشکی ‏بە ‏زمانی ‏کوردی

کورتکراوەی 100 پشکنینی پزیشکی بە زمانی کوردی 

‏1- ESR پشکنینی ئلتیھابی ناو خوێن
‏2- Pcv & Hbg ‌پشکنینی رێژەی خوێن 
‏3- TG پشکنینی چەوری ژێر پێست 
‏4- Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوبن
‏5- HDLپشکنینی چەوری باش 
‏ 6- LDL پشکنینی چەورى خراپ 
‏7-VLDL پشکنینی هاوسەنگی چەوری
‏8-CHO/HDL پشکنینی رێژەی چەوی خوێن و چەوری باش
‏9- Blood urea پشکنینی تایبەت ئیش کردنی گورچیلەکان
‏10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
‏11- creatinine پشکنینی فرمانی گورچیلەکان
‏12- Uric acid داء الملوک
‏13-Serum Albumin پشکنینی رێژەی ئەلبۆمین تایبەت بەگورچیلە 
‏14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لەمیز 
‏15-Serum Total Protine پشکنینی رێژەی پرۆتینی گورچیلەکان
‏16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتین لە میز
‏17-T3 پشکنینی غودە
‏18- T4 پشکنینی غودە
‏19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی 
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکی خێرخوازی پیرەمەگرون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
‏20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو 
‏22-TSB پشکنینی زەردویی
‏23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی 
‏24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان 
‏28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن 
‏29-(Rose Bengal test) Brucella پشکنینی تای ماڵتا 
‏30- Widal پشکنینی گرانەتا 
‏31- blood sugarپشکنینی شەکرە 
‏32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نان خواردن
‏33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان خواردن
‏34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
‏35- S. calciumبڕى کالیسیۆم لە لەشدا
‏36- CRP Titer پشکنینی رێژەی ڕۆماتیزم
‏37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژە تەنی بەکتریایی
‏38- RF پشکنین رۆماتیزمی جومگەکان
‏39- Anti CCP پشکنینی رۆماتیزم
‏40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن 
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکیی خێرخوازی پیرەمەگروون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
‏41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێن بەربون
‏42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێن بەربون 
‏43-PT پشکنینی خەستی خوێن 
‏44-PTT پشکنینی خەستی خوێن
‏45-INR پشکنینی خەستی خوێن
‏46- HIV ڤایرۆسى ئایدز 
‏47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى 
‏48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی 
‏49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک رەگەزدا هەیە
‏52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو 
‏53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکپڕی
‏54- prolactin ھۆڕمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر
‏55- S. Ferritin رێژەی ئاسنی خەزن 
‏56- Total Ironبڕى ئاسنی ناو خوێن
‏57- Vitamin D ڤیتامین دی 
‏58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای معیدە لەخوێن
‏59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای معیدە پیسایی
‏60- P.T in blood پشکنینی سکپری لەخوێن
‏61-P.T in urine پشکنینی سکپری لەمیز
‏62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە 
‏67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە
‏68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
‏69-SFA پشکنینی سپێرم
‏70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
‏71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن
‏72-GSE فەحسی پیسایی
‏73-IgE پشکنینی هەستیاری
‏74-TB پشکنینی سیل
‏75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
‏76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏79-Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لەئافرەتان
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکی خێرخوازی پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
‏80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
‏81-PSA پشکنینی پرۆستات
‏82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
‏83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
‏84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
‏85-2ME پشکنینی حمەی ماڵتا
‏86- GUE پشکنینی میز
‏87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز 
‏88- MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
‏89- GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکانە
‏90- LYM پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکانە
‏91- HGB پێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبینە
‏92- HCT پێوانی ڕێژەی خوێنە
‏93- RBC پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سورەکانە
‏94- MCV پێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سورەکانە 
‏95- MCH تێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سووردا 
‏96- MCHC تێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سوردا
‏97- RDW بڕی گۆانی قەبارەی خڕۆکە سورەکانە 
‏98- MPV پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
‏99- PDW فراوانی دابەشبونی پەڕەکانی خوێنە
‏100- LPCR پێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێنە

ناساندنی ‏کتێبی ‏چۆن ‏چێژ ‏لە ‏ژیان ‏و ‏کارەکەت ‏دەبینیت

ناساندنی کتێبی: 
          "چۆن چێژ لە ژیان و کارەکەت دەبینیت؟" 

نوسەر: دەیل کارنگی
وەرگێڕ: ئەبوبەکر شیوەڕەزی.
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ی میلادی
لاپەڕ: ٢٥٣ 
نرخ: ٢٠٠٠/ دوو هەزار دینار
                 ---------------------------------------
ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبەکانی نوسەری بەناوبانگ "دەیل کارنگی" کە خاوەنی چەندین کتێبی گەشەپێدانە.
کتێبەکە چوار بەشە و، لەهەر بەشێکدا چەندین بەشی تر هەن.
هەموو ئەم بابەتانەی کە باس دەکرێن، نموونەی زیندووی تێدایە. ئەمەش وادەکات تێگەیشتن لێی ئاسان بێت.
                                --------------
ئەوەی لەم کتێبەوە فێر دەبین، یان باس دەکرێ....

- چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەین؟
- هەڵسوکەوتکردنە هەڵەکان چیین کە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێن، دەبنە هۆی هەڵە تێگەیشتن؟
- کاردانەوەمان بۆ ڕەخنە چۆن بێت؟ وە چۆن ڕەخنە بگرین.
- هەموو شتێک بە ڕق و کینە و هەڕەشکردن نابێت و چارە ناکرێت.
- ڕاستەوخۆ ئاماژە بە هەڵەکان نەدەین، وا خۆمان بنوێنین لە کەسانی تر باشترین.
- خەڵک حەز ناکەن فەرمانیان بەسەردا بکرێت.
- فێر دەبین هێزی سیحراوی سوپاس و ستایش چەند سەرسوڕهێنەرە.
-لە وەسف کردندا دڵگەرم بین، دەستبڵاویش بین لە ستایش کردن.
- سوپاس و ستایشی خەڵک بکەین. بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە.
- کۆمەڵێک شتی تریش....
                          ------------------------
       بەشێک لە قسەی وەرگێڕ لە پێشەکیدا:-
* دەبێت، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە کەم و کوڕییەکانی دەوروبەرمان بکەین و، هەرگیز قسە ڕەق و دڵبەرد و بیربۆگەن نەبین، هەموو کات، لە ڕێگەی پرسیارەوە بچینە ناو باس و خواسەوە، نەک سەرەتا دەستمان بۆ برینەکان درێژ بکەین و دواتر نەزانین بە چ دەرمانێک ساڕێژی بکەین.
هەروەها هەرگیز کەسانێکی فەرماندەر و ئەمرکەر نەبین.
                    ------------------------------
ئەمەش هەندێک دێڕی ناو کتێبەکە:-

* خۆت بدۆزەوە و خۆت بە، لە بیرت بێت لەسەر تاپای گۆی زەوی، هیچ کەسێک دیکە هاوشێوەی تۆ نییە.

*هیچ چارە ڕەشێ بوونی نییە، لەو کەسە بەدبەختر بێت، کە هەوڵ بدات ببێت بە کەسێک یان شتێک کە جیاوازتر لە خودی خۆی جا لە ڕووی جەستەوە یاخود لە ڕووی عەقڵەوە بێت." 

* بە قسەکردن لەگەڵ خۆتدا دەربارەی ئەو شتانەی کە هەتن بۆ ئەوەی کەسێکی سوپاسگوزار بیت ئەوا دەتوانی هزرت پڕبکەی بەو بیرۆکانەی کە خۆشی و شادی لێدەبارێت.

* نیعمەتەکان بژمێرە، نەک ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانت.

* باشترین هەوڵی خۆت بدە، ئینجا چەترە کۆنەکەت بگرە بە دەستەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بارانی ڕەخنە بگرێت نەچێتە ملتەوە.

* ڕەخنەگرتن شتێکی بێکەڵکە، چونکە مرۆڤ دەخاتە کەشێکی بەرگرییەوە و، عادەتەن وای لێدەکات پاساو بهێنێتەوە بۆ کار و کردوەکانی خۆی. ڕەخنەگرتن شتێکی کوشندەیە، چونکە شکۆی مرۆڤ بریندار دەکات، هەستی گرنگی ئازار دەدات، دەبێتە مایەی بێزاری.
( تێبینی/ نوسەر لێرەدا مەبەستی ئەوە نییە کە رەخنە نەگرین، بەڵکوو مەبەستی لەوەیە کە ڕەخنەی ڕوخێنەر و نەشیاو کە بەهۆی نەزانی و توڕەییەوە دەردەبردرێت، کاریگەری چەند خراپی لێدەکەوێتەوە.)

* باشترین ڕێگەیش بۆ ئەوەی پەرە بە خەڵک بدەیت، بریتییە لە لەوەی هانیان بدەیت و سوپاس ستایشت بەرانبەریان هەبێت.

* ئێمە خۆراکی لەش دەدەین بە منداڵەکانمان، هاوڕێکانمان، کارمەندەکانمان، بەڵام چۆن خۆراک و هێز و ووزەی ڕێزی خودیان پێدەدەین؟ ئێمە گۆشت و پەتاتەیان پێ دەدەین
بۆ ئەوەی هێز و ووزەیان بە بەردا بکەین، بەڵام ئەوەیش فەرامۆش دەکەین بۆ ئەوەی جۆرە وشانێکیان بە گوێدا بچرپێنین، کە بۆنی سوپاس و ستایش و پێزانینان لێوە بێت، کە بۆماوەی چەندین ساڵ لە بیرەوەریاندا دەمێنێتەوە.

* لە ناخی بەرامبەردا، حەز و ئارەزوویەکی ویستن بخوڵقێنە.

* ئەگەر ئێمە ئەوەندە خۆپەرست و ئەنانی بین، لە تواناماندا 
نەبێت چۆڕێک بەختەوەری و ستایشێکی ڕاستگۆیانە بۆ کەسی بەرانبەر، بەیان بکەین بە بێئەوەی چاوەڕێی شتێک بکەیت، بۆ ئەوەی شتێکت دەست بکەوێت، ئەگەر ڕۆحیشمان لە قەبارەی سێوێک گەورەتر نەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست دەبینەوە، کە شیاوی خۆمانە.

* وا لە کەسی بەرانبەرت بکە، هەست بە گرنگی بکات، و ئەوەیش بە دڵسۆزی بکە.

*هەرگیز مەڵێ کە من" ئەمە و ئەوە بۆ تۆ چارەسەر دەکەم." 
ئەمە شتێکی خراپە، چونکە وەکوو ئەوە وایە بڵێی:- " من لە تۆ زیرەکترم، یەک دوو شت دەڵێم و، بیر و هزری تۆدەگۆڕم."

* ئەگەر دەتەوێت هەر شتێک بسەلمێنیت، ئەوا ڕێگە بە کەسانی دیکە مەدە پێی بزانن، زۆر بەلێزانی و لەسەر خۆییەوە بیکە، با هەر کەس نەزانێت تۆ ئەوەیش دەکەیت.

* ڕێز لە ڕاوبۆچوونی کەسی بەرامبەر بگرە، هەرگیز مەڵێ، تۆ هەڵەیت.

* بە شێوەیەکی هاوڕێیانە دەست بە قسەکردن بکە.

*بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئاماژە بە هەڵەکانی خەڵکی بکە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئامادەکردنی: محەمەد قوباد
٢٠٢٠/٥/١٤ - کۆیە.

ناساندنی ‏کتێبی ‏شازادە ‏بچکۆلە

ناساندنی کتێبی "شازادە بچکۆلە"

نوسەر: سانت ئێگزوپێری
وەرگێڕ: سەردار حەسەنخاڵی
پێداچەرەوە: کەیوان هەورامی
ژانر: ڕۆمان
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ی میلادی
بە تیراژی ١٠٠٠ دانە، ١٢٦ لاپەڕە.
نرخ: ١٠٠٠/ هەزار دینار.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم کتێبە یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکان، وەرگێڕدراوە بۆ سەر زۆر زمانی جیهان.
کتێبەکە بۆ منداڵان نوسراوە، بەڵام لە لایەنی کەسانی گەورەتریشەوە دەخوێنرێتەوە. لە کتێبەکەدا نوسەر خەیاڵێکی جوانی داڕشتووە، بە زمانێکی سادەو فەلسەفیانە نوسراوە، پەیامێکی جوانی تێدایە، لە منداڵانەوە بۆ گەورەکان....
باشە گەورەکان کێن؟ هەر ئەوانە نەبوون کە ڕۆژانێک منداڵ بوون؟
کاتێک شازادەکە دەچێتە لای کەسانێک یان با بڵێین "گەورەکان" لەگەڵیان گفتوگۆ دەکات و پرسیاری سادەیان لێدەکات و لە هۆکاری کارەکانیان دەپرسێت، بەڵام تا ڕادەیەک خۆیان دەدزنەوە وەک ئەوەی نەزانن بۆچی کاری لەم شێوەیە دەکەن؟ بەڵام گەورەکان وەڵامی تەواوی نادەنەوە، وە گوێ لە پێشنیارانەش ناگرن کە شازادەکە پێیان دەدا، بۆ؟ چونکە لەبەر ئەوەی ئەوان'گەورەن! ئەوان باشتر دەزانن.
- کاتێک ئەو پرسیارانەی کە منداڵەکان دەیانکەن ئێمە وەڵاممان بۆیان نەبێ، ئەوا وا باشترە دەست لە کارەکە هەڵگرین! تا وەڵامیان دەدەینەوە -
- پرسیاری منداڵانیش تەواو نابێ،😄 -
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێستاش فەرموون لەگەڵ هەندێ دێڕەکانی ناو ئەم کتێبە:-

* کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەری مەتەڵێک، زاتی سەرپێچیکردنی نامێنیت.

* مرۆڤ گەر ڕێگای خۆی بگرێتە بەر و بڕوات، ناتوانێ زۆر دووربکەوێتەوە.

* گەورەکان حەزیان لە ژمارەیە.
کاتێک باسی هاوڕێیەکی نوێیان بۆ دەکەیت، هەرگیز بە تۆ ناڵێن کە بۆ نموونە نەوای دەنگی چۆنە؟ زیاتر حەز بە کام یارییانە دەکات؟ ئاخۆ پەپوولە کۆدەکاتەوە؟ ( لێرەدا مەبەستی نوسەر ئەوەیە کە لە خوو و ڕەوشتی کەسەکە ناپرسن و بەلایانەوە گرنگ نییە.) بەڵکو لێت دەپرسن: تەمەنی چەند ساڵە؟ چەند برای هەیە؟ کێشی چەند کیلۆیە؟ باوکی چەند داهاتی هەیە؟ وەجا تەنیا لەوکاتەدا پێیان وایە کە ئەو مرۆڤە دەناسن.

ئەگەر ئێوە بە گەورەکان بڵێن: "من خانوویەکی جوانم بینی، سەربانەکەی پڕ لە کۆتر....." ناتوانن ئەو خانووە لە هزری خۆیاندا وێنا بکەن. دەبێ پێیان بڵێن:" خانوویەکم بینی بایی سەد هەزار فرانک بوو!" لەو حاڵەتەدا دەنگ هەڵدەبڕن و دەڵێن: وەی کە جوانە ئەم خانووە!

* مرۆڤ بەیانیان کاتێک لە کاری خۆڕازاندنەوە دەبێتەوە، دەبێ بەوپەڕی وردبینییەوە خەریکی پاکژکردنەوەی هەسارەکەی خۆی بێت.

* مرۆڤ کاتێک زۆر دڵی گیرابێت، حەز بە دیمەنی خۆرئاوا بوون دەکات.

* دەبێ کار بە کەسێک بسپێریت، کە توانای جێبەجێ کردنی هەبێت، هێز و دەسەڵات دەبێ بەر لە هەموو شت پشت بە ئاوەز ببەستێت. گەر تۆ فەرمان بە گەلەکەی خۆت بدەیت هەموویان خۆ بە ئاوی دەریادا بدەن، شۆڕش دەکەن.

* دادگایی کردنی خود دژوارترە لە دادگایی کردنی خەڵک، ئەگەر تۆ توانیت لە بارەی خۆتەوە بە باشی حوکم بکەیت، دادوەری ڕاستەقینەیت.

* خۆپەرستەکان جگە لە پیاهەڵدانی خۆیان هیچ شتێکی تر نابیستن

* - جوگرافیناس چییە؟
- جوگرافیناس زانایەکە کە دەزانێت دەریاکان، ڕووبارەکان، شارەکان، کێوەکان و بیابانەکان لە کوێ هەڵکەوتوون.

* ئێوە جوانن، بەڵام ناختان بەتاڵە، مردن لە پێناوی ئێوەدا بێ مانایە.

* تەنیا بە چاوی دڵ دەتوانی باش ببینیت.
جەوهەری شتەکان نادیارە.

* چەندە باشە کە مرۆڤ تەنانەت لە سەرەمەرگیشدا بیری نەچێت کە هاوڕێیەکی هەبووە.

* دەبێ بە باشی ئاگاداری چراکان ببین. شنەبایەک دەتوانێ بیان کوژێنێتەوە.

* مرۆڤەکانی هەسارەی تۆ پێنج هەزار گوڵی سوور لە یەک باخچەدا دەڕوێنن و...... ئەو گوڵەی خۆیان دەیانەوێت
لەوێدا نایدۆزنەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- منداڵەکانتان ئیهمال مەکەن -

ئامادەکردنی: محەمەد قوباد.

ناساندنی ‏کتێبی ‏ڕاز

ناساندنی کتێبی " ڕاز "

نووسەر: ڕاندا بێرن .
وەرگێڕ: جەبار عەبدولکەریم.
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان.
چاپی : ٢٠١٩
نرخ ٢٠٠٠ دینار
ژمارەی لاپەڕە : ١٩٩
ـــــــــــــــــــــــــــ
نوسەر پێشتر ئەم کتێبەی لە فیلمێکدا بە بەشداری ٥٥ لە گەورەترین مورشیدانی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرهەم هێنا بوو. دەڵێت : کاتێک لاپەڕەکانی ئەم کتێبە هەڵدەدەیتەوە لە ڕاز تێدەگەیت ، دەزانیت چۆن دەتوانیت ببیتە ئەوکەسەی کە دەیخوازیت.تێدەگەیت کە کێیت، ئاشنای ئەو شکۆو مەزنایەتییە دەبیت کە چاوەڕوانت دەکات.

بەشێک لە دێڕەکانی ناو ئەم کتێبە:-

*ڕاز، یاسای کێشکردنە!
هەرچییەک دێتە نێو ژیانتانەوە، ئێوە ئەو شتەتان بۆ لای خۆتان کێش کردوە، بەو ئەندێشەیەی لە زەینتاندا هەیە ئەو شتانە کێش دەکەن، پەیوەستە بەوەی چ ئەندێشەیەک لە سەرتاندا بوونی هەیە. ئەوەی بە زەینی ئێوەدا ختورە دەکات، ئێوە ئەو شتە بۆ خۆتان کێش دەکەن.

*ئەگەر ئەوەی لە زەینتدا دەیبینیت، لە دەستی تۆدا دەبێت.
ئەگەر بتوانیت ئەوەی لە زەینتدایە بیری لێبکەیتەوە، دوای بیرکردنەوەکەت بکەویت، هەمان ئەوشتە دێتە ژیانتەوە.

*فێری ئارامی ببە، ئەوەی کە ناتەوێت بیری لێمەکەرەوە، سەرنجی خۆت لە ئەزموونکردندا چڕبکەرەوە، ووزە بەرەو ئەو شوێنە دەچێت کە سەرنج تێیدا چڕ دەبێتەوە.

* شتە باشەکانی ژیان هەرگیز کۆتاییان نایەت، بۆهەمووان بوونیان هەیە، ژیان تەژییە لە فراوانی و نیعمەت.

* کێشەکانی ڕابردوو پەراوێز بخە، تەنیا خودی تۆیە کە دەتوانیت ژیانی خۆت پێکبهێنیت.

* ئەوەی بیری لێدەکەینەوە و سوپاسگوزاری بۆ دەڕدەبڕین، بۆ ژیانی خۆمان دەگەڕێتەوە.

* دەبێت تەختە ڕەشی ژیانت، بە خواستەکانت پڕ بکەیتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاز کتێبێکە شایانی خوێندنەوەیە.

محەمد قوباد.

ناساندنی ‏کتێبی ‏گوڵی ‏ساردۆنیا ‏ئەو ‏کچەی ‏ڕقی ‏لەناوی ‏خۆی ‏بوو

ناساندنی کتێبی:
                            "گوڵی ساردۆنیا"
                  ئەو کچەی ڕقی لە ناوی خۆی بوو! 

نوسەر: ئەلیف شەفەق
وەرگێڕ: سامان مامڵێسی 
ژانر: ڕۆمان
پەخشانگە: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، بە تیراژی ١٠٠٠ دانە
   ١٤٦ لاپەڕە
نرخ: ١٠٠٠/ هەزار دینار

                     ----------------------------------
    ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبەکانی نوسەری تورک:
 ئەلیف شەفەق، کە زیاتر بە نوسەری  ڕۆمانی "چل ڕێساکەی عەشق" ناسراوە.

کتێبەکە بەشێکی زۆری خەیاڵییە و، سادەیە کاتێکی کەم دەبات بۆ خوێندنەوە، بەڵام هەڵگری چەند پەیامێکە....
بە تایبەتی ئەوەی کە منداڵ مافی بەسەر دایک و باوکییەوە هەیە، تا گەورەش دەبێت مافی تری دەبێت کە دەبێت لە ئەستۆی بگرن. ئەمەی لێرەدا زیاتر باسی دەکات ناوە، ناوی ساردۆنیا، کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەیەکە کە لە ناوی خۆی ڕازی نییە. کە ناوی گوڵ'ێکیشە، بە هۆی ناوەیەکەیەوە گاڵتەی پێدەکرێ و ئەمیش ڕووبەڕووی چەند بارودۆخی دەروونی  ناخۆش دەبێتەوە.
     ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم کتێبە هەر وەک کتێبەکەی پێشوو ( شازادە بچکۆلە) هەمان پەیامە بۆ کەسە "گەورەکان"، بەڵام ئەمەیان زیاتر بۆ دایک و باوکانە.
کاتێک شازادە بچکۆلە و ساردۆنیا گوێیان لێناگیرێ پشتگوێ دەخرێن، قسەیەک دەکەن کە لەیەکەوە نزیکە...

شازادە چکۆلە دەڵێ:- ( هەر بە راست بە راست ئەم مرۆڤە گەورانە زۆر زۆر سەیر و سەمەرەن!)

 گوڵی ساردۆنیا دەڵێ:- ( ئای خودایە، چەند قورسە هەندێک شت بۆ گەورەکان ڕوون بکەیتەوە!) 
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 * وە نوسەر سەرنج دەخاتە سەر منداڵانی ئەمڕۆ کە چۆن گیرۆدەی تەکنەلۆژیای سەردەم بوونەتەوە و جوڵە و ئاستی داهێنانیان کەم بووتەوە،......

( + ئێستە منداڵەکان وەکی پێشان نەماون، کتێب ناخوێننەوە، خەون بنیات نانێن، تەنیا یاری بە مۆبایل دەکەن و هیچی دی. 
 ــ ساردۆنیا بە ناسیکییەوە وتی:"خوشکێ، منیش یاری بە مۆبایل دەکەم.
+ ئێ با بیکەن، هیچ ڕێگرێک نییە بەس با کتێبیش بخوێننەوە، چونکە بنیادەم پێویستی بە هێزی خەیاڵیش هەیە........)
                                ----------
سەرنجێک/ منداڵ هەر لاسایی ئێوە دەکاتەوە، تۆی دایک و باوک گەر هەر مۆبایلت بەدەستەوە بێت، ئەوا منداڵ هەر وەک تۆی لێدێت.
        ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەند دێڕێکی ناوی ڕۆمانەکە: 

* وەڵامدانەوەی گەورەکان بۆ ئەو بابەتانەی حەزیان بە بیستنی نییە،یان وەکی ئەوە وایە هەر بەر گوێشیان نەکەوتبێت، یانیش زەردەخەنەیەک دەکەن و پێچێک بە بابەتەکە لێ دەدەن، جاریش هەیە توڕە دەبن و سەرزەنشتمان دەکەن، بۆیە دواتر فوویەک لە چراکە دەکەن و بابەتەکەیش خۆمان خۆش!

* ساردۆنیا توانای هەڵهێنانی ئەو مەتەڵەی نەبوو، داخۆ بۆ چی هەموو خەڵکی گرینگی بە ماڵەکانیان دەدەن و ئەو شارەی تێیدا دەژین، پشتگوێ دەخەن! قوتووە بەتاڵەکان لە جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە فڕێ دەدەن. پاشماوەی خواردنەکانیان دەکەنە ئەو ناوە و نایکەنە تەنەکە زبڵەکەوە! 
نازانم چۆن دەتوانن لە جادە و بانەکان پیس و پۆخڵ بن و بۆ ماڵەکانی خۆیشیان پەڵەیەک بە کەمتەرخەمی بزانن؟ بێگومان ئەوە یەکێک بوو لە نهێنییەکانی گەورەکان، کە ساردۆنیا نە لێی تێدەگەیشت و نە هاوكێشەکەیشی بۆ شیکار دەکرا! 

*  ئەوەی شتێک هەر لە خۆوە بڵێت و بێ بیرلێکردنەوە، دیسان قسەی گەورەکانە کە ساردۆنیا لێی تێنەدەگەیشت. ئەی کە وایە، بۆچی خەڵکی قسەیەک دەکەن کە خۆیان هەڵیدەبژێرن، بیری لێناکەنەوە یانی چی؟ ئەو قسانە بەبێ ڕوخسەت لە دەم دەردەچن؟ 

* خەڵکی ئەوەندە سەرقاڵن، بیر لە سەیرکردنی ئاسمان هەر ناکەنەوە

* ئەوە گرنگ نییە خەڵکانی دیکە چۆن بیر لە تۆ دەکەنەوە.
دەکرێت خەڵک پێت پێبکەنن، وەلێ ئەوە یانی کێشەکە 
لە واندایە نەک لە تۆدا. پێویستە بە هێز و لەسەرخۆ بیت، ئەودەم نە قسەی کەس ئازارت دەدات، نەیش بێزار.

* هەندێ جار تۆ نازانیت ئەوی دیکە چی دەڵێت، نەک لەبەر ئەوەی قسە ناکات، بەڵکوو لەبەر ئەوەی تۆ گوێی بۆ ناگریت.

* هەموو شتێک بە پێی ئەو شتەی دەیبینێت، دەگۆڕێت.
جا ئەو کەسەی لە دیدی کەسێکدا زەبەلاحە، بە تێڕوانینی یەکێکی دیکە لەوانەیە گرگن بێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
من کاتێ لە پۆلی ٨ی ناوەندی بووم، لە پۆلەکەی خۆمدا گەر هەڵە نەبم ٣١ کەسێک بووین، یان ٢٩ کەس کەمتر نەبووین.
جا بەخۆشمەوە لە پۆلەکەدا ١٧ محەمەد بووین، ئەوە هەر باش بوو ناوی باوکمان لێک نەدەچوو. 
                              -----------
ئامادەکردنی: محەمەد قوباد
٢٠٢٠/٥/١٠ - کۆیە.

ناساندنی ‏کتێبی ‏دەوڵەمەندترین ‏پیاوی ‏بابل

ناساندنی کتێبی:-
"دەوڵەمەندترین پیاوی بابل"

نوسەر: جۆرج کلاسۆن
وەرگێڕ: عیسا عوسمان.
ژانر: گەشەپێدانی مرۆیی
پەخشانگە: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ی میلادی
بە تیراژی ١٠٠٠ دانە
ژ.پەڕ: ١٩٢
نرخ: ١٠٠٠/ تەنها هەزار دینار
~~~~~~~~~~~~~~~~
ئەم کتێبە جیاوازترە لە هەموو کتێبەکانی تری ئەم بوارە، لە ساڵی ١٩٢٦ دا نوسراوە. لەم کتێبەدا فێر دەبین گرنگ ترین هۆکاری دەوڵەمەند بوون و، مایەپوچ بوون،چییە؟ چۆن کەسێک دەوڵەمەند دەبێت و وە بو پێچەوانەشەوە. فێرمان دەکات کە پاشەکەوت چەند گرینگە.
وە بزانین کە قەرز بە کێ دەدەین؟ وە چۆن قەرز بکەین.
باسی ئەوەش دەکات، کە ئەو زانست و داناییەی کە خۆمان هەمانە بەوانی تریشی بڵێین، تاکوو لێی سوودمەند بن.

وە ئەو ڕێگایانەی دەوڵەمەند بوون لە سەردەمی بابلەوە تا کوو ئێستا نە گۆڕاون و هەر یەک شتە( تێبینی/لێرەدا مەبەست ئەوە نییە کە وەک ئەو سەردەمە پارە پەیدا بکرێ، بەڵکو مەبەستی لە پاشەکەوت و چۆنییەتی قەرزدان و پاراستنی سامان و چەندین هۆکاری ترە.....)
بێ لە بابەتی پارە، باسی دانایی و نەزانی تێدایە.
تەنها ١٩٢ پەڕە، زۆر بەجوانی باسی سامان دەکات.

لە دواین پەڕەکاندا بە کورتەیەک لە مێژووی شاری بابل کۆتایی دێت....
(زەمانە شوورەکانی بابلی وردوخاش کرد و کردنییەوە بە خۆڵ، بەڵام دانایی و مەزنی ئەم شارە هەر دەمێنێتەوە و زەمەن ناتوانێت هەرگیز بیسڕێتەوە.)
~~~~~~~~~~~~~~
فەرموون ئەمەش بەشێک لە دێڕەکانی ناو کتێبەکە:-

* سامان هێزە و لە ڕێیەوە دەتوانی گەلێک شت بەدەست بهێنی.

* بەشێ لە داهاتەکەت پاشەکەوت بکە.

* سامان وەک درەخت وایە، لە تۆوێکی گچکەوە چەکەرە دەکا. یەکەمین پارچە دراوی مسی کە پاشەکەوتی دەکەی، ئەو تۆوەیە کە دواتر گەشە دەکا و دەبێتە دارێک. جا تا زووتر ئەم تۆوە بچێنی درەختەکەت گەشە دەکا و تا زیاتریش بە پاشەکەوتی جێگیر ڕەگەکانی ئاو بدەی، زیاتر لە سێبەرەکەیدا دەحەسێیتەوە.

*لەگەڵ هەموو هەوڵێکی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی سامان، خودی سامانیش لەگەڵیدا گەشە دەکا.

* هەر شتێک کە مرۆڤ دەیزانێ، دەتوانێ فێری ئەوانی دیکەشی بکا.

* جیاوازی لە نێوان خەرجییە پێویست و ئارەزووە کەسییەکانتاندا بکەن.

* ئارەزووەکان پێوستە سادە و دیاریکراو بن. چونکە گەر زۆر و سەرلێشێوێنەر بن، یان لەسەروو توانای بەدیهێنانی کەسەکەوە بن، ئەوا پووچ و بێکەڵک دەردەچن.

* هەر مرۆڤێک لە پیشەکەی خۆیدا شارەزایی پەیدا بکا، ئەوە توانای پەیداکردنی پارەشی زیاد دەکا.

* دەرفەتەکان چاوەڕوانی مرۆڤی کەمتەرخەم ناکەن.

* سامان تەنها لە دەستی ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە لە یاساکانی تێدەگەن و پابەندن پێیانەوە.

* لاوان ویست و ئارەزووی نەبڕاوەیان هەیە.ڕێگەی کورت دەگرنە بەر تاکوو سامان و هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنن کە لە ڕێی سامانەوە دێنە دی. جا بۆ ئەوەی سەروەتێک پێکەوە بنێن، دێن گەمژانە پارە قەرز دەکەن. بە هۆی کەم ئەزموونی خۆیانەوە، ناتوانن دەرک بەو ڕاستییە بکەن کە دواخستنی دانەوەی قەرز وەک چاڵێکی قوڵ وایە کە مرۆڤ بە خێرایی تێی دەکەوێ و دواتر بۆ چەندان ڕۆژ هەوڵی دەرهاتنەوە دەدا. ئەمە چاڵی نەگبەتی و پەشیمانییە.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
- پێشنیاری خوێندنەوەیتان بۆ دەکەم -

ئامادەکردنی: Muhamed Qwbad
٢٠٢٠/٥/١٦ ~ کۆیە.